لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ جامی کەنداوی 2026 راگەیاندرا و حەوت یاریزانی یانە کوردستانییەکان بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16 ئەیلوولی 2026 لە بەغدا گراهام ئارنۆڵد راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ بەشداریکردن لە جامی کەنداوی 2026 راگەیاند، بۆ یەکەمجار محەمەد دلاوەر کاپتنە کوردەکەی یانەی نەورۆز بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرا.
چوار یاریزانی کوردستانی ئاکام هاشم، مێرخاس دۆسکی، محەمەد دلاوەر و یوسف ئیمام بانگێشتی هەڵبژاردەی عێراق کران.
هەڵبژاردەی عێراق لە رۆژی 23ـی ئەم مانگە رووبەڕووی عومان دەبێتەوە. رۆژی 26ـی ئەم مانگە بەرامبەر کوێت یاری دەکات، لە دوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان شێرەکانی رافیدەین لە رۆژی 29ـی ئەم مانگە رووبەڕووی سعوودیە دەبێتەوە.
جامی کەنداوی عەرەبی بە بەشداریی هەشت هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت کە دابەش کراون بەسەر دوو کۆمەڵە.
کۆمەڵەی یەکەم پێکهاتووە لە هەڵبژاردەکانی سعوودیە، عێراق، عومان و کوێت.
کۆمەڵە دووەم پێلهاتووە لە هەڵبژاردەکانی ئیمارات، قەتەر، بەحرێن و یەمەن.




