بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

یانەی هەولێر بە توندی سزا درا

یانەی هەولێر بە توندی سزا درا
وەرزش
دڵتەنگی یاریزانانی هەولێر دوای گۆڵی دووەمی گەرمە
دڵتەنگی یاریزانانی هەولێر دوای گۆڵی دووەمی گەرمە
جیهان

هاندەرانی هەولیر بەهۆیەکانی یاریی گەرمە سێ یاریی سڕ دەکرێن و ناتوانن لە سێ یاریی داهاتووی یانەکەیان لە یاریگای فڕانسۆ هەریری ئامادەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 16 ئەیلوولی 2026، لێژنەی تەمبێکردن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سزای سەر یانەی هەولێر لەبارەیەکانی یاریی بەرامبەر گەرمە رادەگەیاند و هەولێر بۆ سێ یاریی لە هاندەرانی بێبەش دەبێت و یانەکەش بە پێبژاردنی سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت کە سێ یاریی داهاتووی هەولێر لە یاریگای خۆی بەرامبەر یانەکانی گازی باکوور و مووسڵ و غەراف دەبن.
لە راگەیاندراوەکەی لێژنەکەدا هاتووە بەهۆی شکاندنی ژمارەیەک کورسییەکانی یاریگای فڕانسۆ هەریری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لێژنەیەک پێکدەهێنێت و یانەی گەرمە ناچار دەکات خەرجییەکانی چاککردنەوەی کورسییە شکاوەکانی یاریگای فڕانسۆ هەریری لە ئەستۆ بگرێت.
جگە لەم سزایانە، سەفین یاسین سەرۆکی یانەی هەولێر بەهۆی هاتنە خوارەوەی بۆ ناو یاریگا لە پشووی نێوان گێمەکانی یاریی بەرامبەر گەرمە بە پێبژاردنی ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت.
یانەی هەولیر لە گەڕی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەنێو یاریگەی فرەنسۆ هەریری بۆ ئەم وەرزە یەکەمین یاریی لەم وەرزە بەرامبەر یانەی گەرمە دۆڕاند، لە دوای یارییەکەش گرژی و ئاڵۆزی لە نیوان هاندەرانی هەردوو یانە روویدا.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان