بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

دەرهێنانی کارتی ئه‌لیکترۆنیی سووتەمەنی بۆ هاوسەرانی نوێ دەستیپێکرد

دەرهێنانی کارتی ئه‌لیکترۆنیی سووتەمەنی بۆ هاوسەرانی نوێ دەستیپێکرد
گشتی
کوردستان

پرۆسەی دەرهێنانی کارتی ئه‌لیکترۆنیی سووتەمەنی بۆ ئەوانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە دەستیپێکرد.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر داوا لەو کەسانە دەکات تازە هاوسەرگیرییان کردووە فۆڕمی خۆراکییان لە بنکەکانی 201 تاوەکو 223 ـی سنووری هەولێرە، لە ئەمڕۆوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان بکەن، بۆ ئەوەی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنیان بۆ دەربێنن و لە وەرگرتنی بەشە سووتەمەنی و بەنزین بێبەش نەبن.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر مەرج و پێداویستییەکانی دەرهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی خستووەتەڕوو. بەگوێرەی رێنماییەکان پێویستە فۆڕمی خۆراکی ساڵانی 2020-2021ـی ماڵی باوکیان لەگەڵ فۆڕمی ئەلیکترۆنی ماڵی باوک ببەن، هەروەها فۆڕمی خۆراک لەگەڵ ماڵی باو جیاکرابێتەوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراک پەسەند کرابێت. هاوکات داواکار کارتی نیشتمانی و زانیاری پێبێت.

لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی کاروباری دابەشکردنی نەوت و بەنزین و غازی ماڵان، لە زۆرینەی شوێنەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە لەمەودوا دابەشکردنی سووتەمەنی و بەنزین بە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە بێت. بۆ ئەوەی هەمووان بە یەکسانی و دادپەوەری لە وەرگرتنی نەوت و گاز و بەنزین سوودمەندبن.

 
 
سەردار حەسەن ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان