ئابووری
کوردستان کۆمپانیای دانە گاز
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، کۆمپانیای دانەگاز بڕی هەناردەکردنی گازی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمکردووەتەوە. بەهۆی ئەو کەمکردنەوەیەوە، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی 1000 مێگاوات دابەزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایانگەیاند؛ لە پەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵ کۆمپانیای دانەگاز. هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕاندنەوەی دۆخی هەناردەکردنی گاز و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ باری ئاسایی بەردەوامن.
لاڤین عومەر ,




