بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لیبیا ئاشکرا کرا

هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لیبیا ئاشکرا کرا
سیاسی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە

داواکاری گشتیی لیبیا فەرمانی دا بە دەستبەسەرکردنی فڕۆکەوانێک و یاریدەدەرەکەی، دوای ئەوەی فڕۆکەیەکیان لە جۆری "سێسنا سایتەیشن لاتیتود - Cessna Citation Latitude"لە کاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی میسراتە لە رێڕەوی خۆی لایدا و تێکشکا.

لە راگەیەندراوێکی داواکاری گشتیی لیبیادا هاتووە؛ ئەو لێکۆڵەرەی بۆ کەیسەکە تەرخانکراوە، پشکنینی بۆ پاشماوەی فڕۆکە تێکشکاوەکە لە میسراتە کردووە و بەدواداچوونی بۆ تۆمارەکانی چاودێریی ئاسمانی و ڕاپۆرتەکانی کەشوهەوای پەیوەست بە گەشتەکە لە کاتی نیشتنەوەیدا لە رۆژی سێشەممە کردووە.

هەروەها، لێکۆڵەرەکە گوێی لە گوتەی ئەو کارمەندە تەکنیکییانە گرتووە کە سەرپەرشتیی قۆناخی نیشتنەوەی فڕۆکەکەیان کردووە، پاشان دوای 24 کاتژمێر لەەکە، تیمی فڕۆکەوانییەکەی بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات سەبارەت بە هۆکارەکانی دەرچوونی فڕۆکەکە لە رێڕەوەکەی.

لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا، فڕۆکەوانەکە و یاریدەدەرەکەی رووبەڕووی ئەو بەڵگانە کرانەوە کە دەریدەخەن لە کاتی لێخوڕینی فڕۆکەکەدا سەرخۆش بوون. ئەمە سەرباری پشتگوێخستنی یاسا و رێکارەکانی سەلامەتیی ئاسمانی و گشتی، کە بەپێی گوتەی داواکاری گشتی، مەترسییەکی گەورەی خستووەتە سەر ژیانی خۆیان و سەلامەتیی فڕۆکەکە، لەگەڵ مەترسییەکی چاوەڕوانکراو بۆ سەر فڕۆکەخانەکە و گەشتیاران و سەلامەتیی گشتی لەو کایە ئاسمانییەی فڕۆکەکە پێیدا تێپەڕیوە.

لەسەر بنەمای ئەم ئەنجامە بەراییانە، لێکۆڵەر بڕیاری دا فڕۆکەوانەکە و یاریدەدەرەکەی بە شێوەیەکی کاتی دەستبەسەر بکرێن، لە کاتێکدا داواکاری گشتیی لیبیا بەردەوامە لە لێکۆڵینەوەکانی لەسەر هۆکار و وردەکارییەکانیەکە، بەگوێرەی یاسا نیشتمانییەکان و پێوەرە نێودەوڵەتییە کارپێکراوەکان.

رۆژی دووشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2026، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای ناوخۆیی لیبیا، ئەو فڕۆکەیەی تێکشکاوە لە جۆری تایبەت بووە و لە کاتی کەوتنەخوارەوەیدا کەسایەتییەکی دیاری تێدا بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو کەسایەتییە و چارەنووسی سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە.

هاوکات لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا، دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی لیبیا راستەوخۆ بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەیان بە رووی سەرجەم فڕۆکەکاندا دەرکرد، بەبێ ئەوەی کاتی ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان رابگەیەنن.

 
 
لاڤین عومەر ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان