رۆدری لە تازەترین چاوپێکەوتنی د هاندەرانی یانەکەی لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بێ هیوا کرد، پێیوایە بارسێلۆنا یەکێک نییە بەربژێرە سەرەکییەکان بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ.
رۆدری ناوەراستکاری نوێی بارسێلۆنا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ دەزگای میدیایی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، هۆکاری رەتکردنەوەی ریال مەدرید و هەڵبژاردنی بارسێلۆنا ئاشکرا کرد و جەختیشی لەوە کردەوە پێکهاتەی ئێستا بارسێلۆنا توانای بردنەوەی چامپیۆنزلیگی هەیە، بەڵام بۆ ئەو وەرزە یەکێک نییە لە بەربژێرە سەرەکییەکان بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ.
لەمبارەیەوە رۆدری دەڵێت: دەبێت تێبگەین کە لە کوێوە هاتووین و بوون بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ چی پێویستە، ئەم تیپە هێشتا پێویستی بەوە هەیە چەند شتێک باشتر بکات پێش ئەوەی ببێتە پاڵەوان، پێموایە چامپیۆنزلیگ پاڵەوانێتییەک نییە کە باس لە باشترین تیپ بکات. بەڵکو پاڵەوانێتییەکە دەربارەی کات و ساتی یەکلاکەرەوە و تێگەیشتنە لە چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ساتانەدا.
رۆدری دەشڵێت: بەڵێ دەرفەتمان هەیە ببینە پاڵەوان بەڵام دەبێت ئەو ئەزموونەی هەمانە بتوانین سوودی لێ وەرگرین، دەبێت هەوڵ بدەین ئەو شکستانەی تووشی بووین لەم پاڵەوانیتییە سوودی لێ وەرگرین و ببینە پاڵەوان. منیش بۆیە هاتوومە ئێرە تا ببمە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا رۆدری گوتی: کاتێک هاتمە بارسێلۆنا پەیوەندیم بە خۆزێ مۆرینیۆ کرد و سوپاسم کرد زۆر پیشەگەرانە مامەڵەی لەگەڵ کردم، بەڵام پرۆژەی بارسێلۆنا و هەوڵەکانی دێکۆ و ئەو کەشە خێزانییە یەکگرتووەی هانزی فلیک دروستی کردبوو زۆر سەرنجی راکێشام.
رۆدری ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد دەتوانێت وا بکات پێدری کەمتر وزەی خۆی بەفیڕۆ بدات و ماندوو نەبێت. گوتیشی: وا دەکەم پێدری کەمتر لەنێو یاریگە ڕابکات، بەڵکو دەرفەتی بۆ دەڕەخسێنم زیاتر دەرفەتی مەترسیدار بۆ هاوڕێیەکانی دروست بکات.
لە لایەکی دیکەوە، هاندەرانی بارسێلۆنا دەربارەی لێدوانەکەی رۆدری بوون بە دووبەرە، یەکێکیان پێیان وایە ئەمە بۆ کەمکردنەوەی فشارە لەسەر یانەکە، بەرەکەی تریش پێیان وایە نەدەبوو لەو کاتە رۆدری هاندەرانی یانەکە بێ هیوا بکات چونکە زیاتر لە 10 ساڵە چاوەڕوانی بردنەوەی جامی چامپیۆنزلیگن.




