بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

بەغدا داوای رادەستکردنی گەندەڵکاران لە ئینتەرپول دەکات

بەغدا داوای رادەستکردنی گەندەڵکاران لە ئینتەرپول دەکات
سیاسی
عێراق دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عێراق

دەستەی دەستپاکی عێراق لە هەوڵێکی نوێدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، داوای لە پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپول کردووە تۆمەتبارە هەڵاتووەکانی عێراق رادەستی بەغدا بکاتەوە.

موحەمەد عەلی لامی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق بە یاوەری عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی فەڕەنسای کرد و لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی ئینتەرپول کۆبووەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق داوای کرد ئینتەرپول هاوکاری بەغدا بکات بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ئەو تۆمەتبارانەی لە دەرەوەی وڵات خۆیان حەشارداوە.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان جەختیکردەوە: نابێت رێگە بە تۆمەتبارانی دۆسیەکانی گەندەڵی بدرێت هیچ وڵاتێک وەک پەناگەیەک بۆ خۆدزینەوە لە دادگا بەکاربهێنن و پێویستە ئینتەرپول لەو رووەوە پشتیوانی عێراق بکات.

بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی رێکخراوی ئینتەرپول و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق بڕیاریاندا چەند رێکارێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە داهاتوودا جێبەجێ بکەن.

 
 
 
سارەوان حەمەساڵح ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان