بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

دەم پارتی: گەرەنتییکردنی خوێندن بە زمانی دایک مەرجی سەرەکیی ئاشتییە لە تورکیا

دەم پارتی: گەرەنتییکردنی خوێندن بە زمانی دایک مەرجی سەرەکیی ئاشتییە لە تورکیا
سیاسی
تورکیا دەم پارتی

لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە باکووری کوردستان و تورکیا، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایدەگەیەنێت، سیستمی پەروەردەی ئەو وڵاتە تووشی قەیرانێکی قووڵ بووە و مسۆگەرکردنی خوێندن بە زمانی دایکیش مەرجی سەرەکیی هێنانەدیی ئاشتیی کۆمەڵایەتییە.

لیژنەی زمان، چاپەمەنی و هونەری دەم پارتی لە راگەیەندراوێکدا بە بۆنەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان، ئاماژەی بەوە کردووە کەرتی پەروەردە لە تورکیا رووبەڕووی قەیران بووەتەوە و دەستپێکی چارەسەریش بریتییە لە دابینکردنی مافی خوێندن بە زمانی دایک بۆ ملیۆنان منداڵ لە وڵاتەکەدا.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەرەڕای تێکۆشانی چەندین ساڵە و دەستەبەرکردنی وانەی بژاردەی دوو کاتژمێری لە قوتابخانەکاندا، بەڵام تا ئەمڕۆش ملیۆنان منداڵی کورد لە مافی بنەڕەتی و سروشتیی پەروەردە بە زمانی دایک بێبەش کراون."

دەم پارتی جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەردەوامیپێدانی پرۆسەی ئاشتی و گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی لە تورکیا، بەبێ داننان بە مافی زمان بەدی نایەت و رایگەیاندووە "گەرەنتیی یاسایی و دەستووری بۆ زمانی دایک، مەرجی لەپێشینە و سەرەکیی چەسپاندنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی، پێکەوەژیان و یەکڕیزییە."

دەم پارتی داوای لە پەرلەمانی تورکیا، دامودەزگا پەیوەندیدارەکان و سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگە کردووە کە لەم قۆناغەدا بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی بگرنە ئەستۆ، ئەوەش لە پێناو بەفەرمیناساندن و دابینکردنی گەرەنتیی دەستووری بۆ مافی پەروەردە بە زمانی دایک بۆ سەرجەم پێکهاتەکان.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان