بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

مەزڵووم عەبدی: لێکۆڵینەوەیەکی شەفافەکەی زیندانی کۆبانێ دەستیپێکردووە

مەزڵووم عەبدی: لێکۆڵینەوەیەکی شەفافەکەی زیندانی کۆبانێ دەستیپێکردووە
سیاسی
سووریا

مەزڵووم عەبدی، رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکی گشتی و شەفاف بۆ دەرخستنی راستییەکانیەکەی کۆبانێ دەستیپێکردووە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

دووشەممە 14ـی ئەیلوولی 2026، مەزڵووم عەبدی، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی شەهیدبوونی 9 کەس لەەکەی زیندانی کۆبانێ رادەگەیێنم. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان و سەرجەم خەڵکی کۆبانێ دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ برینداران دەخوازم."

مەزڵووم عەبدی روونیکردەوە، لێکۆڵینەوەیەکی گشتی و شەفاف لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەستیپێکراوە بەمەبەستی دەرخستنی راستییەکە و لێپرسینەوە لەو کەسانەی کەمتەرخەم بوون، هەروەها ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بەشێوەیەکی روون بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێن.

مەزڵووم عەبدی جەختیکردەوە، بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیی لەم شێوەیە، پێویستە رۆڵی دەزگا دادوەری و ئەمنییەکان چالاک بکرێت و هەماهەنگیی نێوانیان بەهێزتر بکرێت، بەشێوەیەک سەروەریی یاسا مسۆگەر بێت، مافەکانی هاووڵاتییان و گیراوەکان پارێزراو بن، هەروەها ئاسایش و ئارامیی کۆبانێ پارێزراو بێت.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان