بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

زێلێنسکی: ئامادەین هێرشەکان بۆ سەر کەرتی وزەی رووسیا رابگرین

زێلێنسکی: ئامادەین هێرشەکان بۆ سەر کەرتی وزەی رووسیا رابگرین
سیاسی
جیهان

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی رووسیا رابگرێت ئەگەر هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی گەرەنتیی ئەوە بکەن کە مۆسکۆش بۆردوومانی وێستگەکانی وزە و خۆراکی ئۆکرانیا دەوەستێنێت، هاوکات جەختیشی کردەوە، کیێڤ متمانەی تەواوی بە نیازی رووسیا نییە.

دووشەممە 14ـی ئەیلوولی 2026، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی پێشنیازێکی خستووەتە بەردەم هاوبەشەکانی تا بگەنە رێککەوتنێک لەگەڵ رووسیا بۆ راگرتنی لەناوبردنی ژێرخانە هەستیارەکان.

زێلێنسکی روونی کردەوە، پێویستە کەرتی خۆراک، وزە و سەرجەم ئەو بوارانەی پەیوەستن بە بەردەوامیی ژیانی خەڵکەوە بپارێزرێن، لە کاتێکدا هێرشەکانی رووسیا بە شێوەیەکی سەرەکی ئەو شوێنانە دەکەنە ئامانج و رۆژانە وێستگەکانی وزە، ژێرخانی بەندەرەکان، هێڵەکانی گواستنەوە و تەنانەت کۆگاکانی خۆراک و دەرمان بۆردوومان دەکەن، هەر بۆیە ئۆکرانیا دڵنیا نییە لەوەی رووسیا هیچ نیازێکی بۆ پابەندبوون بە رێککەوتن هەبێت.

سەرۆکی ئۆکرانیا جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر هاوپەیمانەکانیان بتوانن گەرەنتیی ئەوە بکەن کە رووسیا بە راستی دەیەوێت پەلاماردانی وێستگەکانی کارەبا، وزە، ژێرخانی سەرەکی و رێڕەوەکانی گواستنەوەی خۆراک بوەستێنێت، ئەوا کیێڤیش ئامادەیە بە هەمان شێوە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ئەو جۆرە ئامانجانە رابگرێت.

زێلێنسکی هۆشداریشی دا لەوەی ئەم رێککەوتنە نابێت تەنیا تاکتیکێکی کاتی بێت تاوەکو رووسەکان هەڵبژاردنەکانیانی پێ بەڕێبکەن یان بارگرانیی سووتەمەنی و بەنزین و دیزڵ کەم بکەنەوە، بەڵکو دەبێت هەنگاوێکی بەردەوام و سەرەتایەک بێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و دەستپێکی ئاشتی، و لەو بارەیەوە چاوەڕوانی وەڵامی وردی هاوبەشەکانیانن.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان