بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

ڤۆن دێر لاین سەرکۆنەی هێرشی گرووپەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو دەکات

ڤۆن دێر لاین سەرکۆنەی هێرشی گرووپەکانی سەر بە ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو دەکات
جەنگی ئێران سیاسی
جیهان کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا گرووپە چەکدارەکان جەنگی ئێران و ئەمریکا

 سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، سەرکۆنەی ئەو هێرشە بەردەوامانەی کرد کە لە لایەن گرووپە هاوپەیمانەکانی ئێرانەوە لە کەنداو دەکرێن، ئەمەش لە دوای هێرشەکانی ئەم دوایییەی چەکدارانی حووسیی یەمەن بۆ سەر خاکی سعوودیە دێت.

ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، دووشەممە 14ـی ئەیلوولی 2026، لە پەیامێکدا لە سۆشیاڵ میدیای ئێکس هاوسۆزیی یەکێتیی ئەوروپای لەگەڵ هاوبەشەکانی لە کەنداو دەربڕی لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانەدا و رایگەیاند، هەمووان بە قووڵی نیگەرانن لە پەلامارە بەردەوامەکان، لە بەرامبەردا تاران هەر جۆرە دەستوەردانێکی راستەوخۆی خۆی لە ململانێکانی یەمەندا رەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە بڕیارەکانی حووسییەکان بە تەواوی سەربەخۆن.

لەلایەکی دیکەوە، چەکدارانی حووسیی یەمەن بەرپرسیارێتیی خۆیان لە هێرشکردنە سەر بنکەی ئاسمانیی شا خالید لە ناوچەی خەمیس موشەیت لە باشووری سعوودیە راگەیاند بە بەکارهێنانی دەیان مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشەکەشیان وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو بۆردومانانە ناوبرد کە بە گوتەی خۆیان لە رۆژانی رابردوودا لەلایەن سعوودیەوە لە یەمەن کراون، لەو بارەیەوە یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان باسی لەوە کرد، لەو ئۆپەراسیۆنەدا چەندان شوێنی ژێرخانی سەربازی لەوانە فڕۆکەخانە، رادار، هێڵی نیشتنەوە و کۆگاکانی چەکیان لەو بنکە ئاسمانییە پێکاوە و زیانی گەورەیان گەیاندووە.

لە بەرامبەریشدا، وەزارەتی وزەی سعوودیە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە،، بەهۆی بە ئامانجگرتنی بەشێک لە دامەزراوە و وێستگەکانی لە باشووری وڵاتەکە ئاگر لە چەند شوێنێک کەوتووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی راگرتنی کاتیی بەشێک لە پڕۆسە بەکارخەرییەکان، لە کاتێکدا تیمە مەیدانییە تایبەتمەندەکان دەستیان بە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان، پاراستنی شوێنەکان و هەڵسەنگاندنی ئاستی زیانەکانیان کردووە.

 
 
کاروان شوانی ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان