بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

سەرۆک بارزانی: هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی دەبێت

سەرۆک بارزانی: هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی دەبێت
سیاسی
کوردستان

رۆژی دووشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی  لە پیرمام پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆز ستیڤ فەیگن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە جارێکی دیکە بۆ ئەرکێکی تازە گەڕاوەتەوە عێراق و سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و هیوای خواست بتوانێت زیاتر بەردەوام بێت، جەختیشی کردەوە، ئەمریکا پشتیوانی عێراق و هەرێمی کوردستانە بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری و ئابووری پارێزراو بێت و جەختیشی لە هەماهەنگی لایەنەکان کردەوە لە پێناو پاراستنی پڕۆسەی سەروەریی عێراق و زیاتر برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

هەروەها ستیڤ فەیگن گوتیشی، هەڕەشە لەسەر ئاسایشی عێراق، هەڕەشەیە بۆسەر هەموو لایەک و عێراق هاوتەریب لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەتوانن لەم بوارەدا رۆڵێکی باش ببینن، دەشڵێت، ئەمریکا پاڵپشتی لە عێراقێک دەکات کە هێزە میلیشیاکان لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرمی حکوومەتەوە چەکدار نەبن بۆ ئەوەی دەرفەتی سەقامگیری سیاسی و ئابووری لێبکەوێتەوە.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد بۆ گەڕانەوەی بۆ عێراق و سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و دەستخۆشی لێکرد بۆ دووبارە گەڕانەوەی،  جەختی لەوە کردەوە هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی دەبێت. سەرۆک بارزانی ئاماژەشی بەوەدا بۆ سەرکەوتنی سەرۆکوەزیرانی عێراق و هەر بابەتێک لە چوارچێوەی سەقامگیری و دەستووری عێراق و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆربێت ئێمە پشتیوانی لێ دەکەین و هەروەها لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پاڵپشتیی سەرۆکوەزیرانی عێراقمان کردووە و سووڕین لەسەر بەردەوامی ئەم کارە هاوبەشانە.

سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا، هەمیشە ئاشتی لەشەڕ باشترە و دانوستاندن لە پێکدادان باشترە و لێکتێگەیشتن لە ناکۆکی و گرژی باشترە، بۆیە هەمیشە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە چارەسەر و بەشێک نەبووە لەو کێشانەی لەسەر ئاستی هەرێمایەتیدا هەن.

سەرۆک بارزانی: هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی دەبێت

 

 
 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان