بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

نزیکەی 5 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە دهۆک و ئامێدی تەرخانکرا

نزیکەی 5 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە دهۆک و ئامێدی تەرخانکرا
گشتی
کوردستان پارێزگای دهۆک

لە چوارچێوەی بەردەوامیی پێشکەشکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، ژمارەیەک پڕۆژەی نوێ بۆ سنووری قەزاکانی دهۆک و ئامێدی بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار و 700 ملیۆن دینار چوونە قۆناخی جێبەجێ کردن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم پڕۆژانە بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ناوچەکە و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان جێبەجێ دەکرێن، کە چەندین سێکتەری گرنگی خزمەتگوزاریی لە سنوورەکە دەگرنەوە.

پڕۆژە دیاریکراوەکان بریتیین لە نۆژەنکردنەوە، چاککردن و خۆشکردنی رێگە سەرەکی و ناوخۆییەکانی ژمارەیەک گوندی سنووری ناحیەکانی زاویته‌ و مانگێشکێ، کە بە تەواوبوونیان ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی دانیشتووانی ناوچەکە و گوندنشینان دەکەن.

جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە لە کاتێکدایە، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت گوند و ناحیە دووردەستەکان، بە مەبەستی بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییان.

 
ئیسرا ئەنوەر ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان