بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

تۆژینەوەک: بەکارهێنانی پەیژە مەترسیی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

تۆژینەوەک: بەکارهێنانی پەیژە مەترسیی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە
تەندروستی
جیهان تەندروستیی جەستەیی نەخۆشی دڵ

تۆژینەوەیەکی نوێی پزیشکی ئاشکرای دەکات، بەکارهێنانی پەیژە لە شوێنی بەرزکەرەوە (ئەسانسۆر) مەترسیی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار بە رێژەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.

تۆژینەوەکە لە گۆڤاری (American Journal of Cardiovascular Drugs) بڵاوکراوەتەوە و پشتی بە شیکاریی زانیارییەکانی زۆرتر لە 480 هەزار کەس بەستووە، دەریخستووە ئەو کەسانەی بە بەردەوامی پەیژە بەکاردێنن، مەترسیی گیانلەدەستدانیان بە هەموو هۆکارێک بە رێژەی 24% کەمدەکاتەوە، هەروەها مەترسیی گیانلەدەستدانیان بە نەخۆشییەکانی دڵ بە رێژەی 39% کەمدەکاتەوە.

دکتۆر سۆفی پادۆک، سەرپەرشتیاری تۆژینەوەکە لە زانکۆی ئیسـت ئەنگلیای بەریتانی رایگەیاند، پێویست ناکات رۆژانە کاتژمێرێک بۆ وەرزشکردن تەرخان بکەیت بۆ ئەوەی لێدانی دڵت چالاک بکەیت، بەڵکو هەڵبژاردنی پەیژە لە شوێنی بەرزکەرەوە، رێگەیەکی زۆر ئاسانە بۆ زیاترکردنی جوولەی جەستەیی لە روژدا.

لە لایەکی دیکەوە، پزیشکانی پسپۆڕی دڵ ئاماژە بەوە دەکەن، سەرکەوتن بەسەر پەیژەکاندا لە هەمان کاتدا توانای کۆئەندامی هەناسە و دڵ بەهێز دەکات و کێشەکانی پەستانی خوێن، شەکر و کۆلیستڕۆڵ رێکدەخات. پسپۆڕان پێشنیاز دەکەن رۆژانە سەرکەوتن بەسەر نزیکەی 6 نهۆم (پەیژە) دەکرێت زۆرترین سوودی تەندروستی هەبێت، هەروەها داوا لە هاووڵاتییان دەکەن هێواش هێواش دەستپێبکەن و ئەم چالاکییە لەگەڵ رێکردن یان بەکارهێنانی پایسکیل تێکەڵ بکەن.

 
ئیسرا ئەنوەر ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان