بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

مەسرور بارزانی: پێویستە پەرلەمان کارا بکرێتەوە و حکوومەت پێکبهێنرێت

مەسرور بارزانی: پێویستە پەرلەمان کارا بکرێتەوە و حکوومەت پێکبهێنرێت
سیاسی
کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە, 14ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی و هاوبەشی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

وەک ئەوەی لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "هەردوولا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانیان سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کردەوە".

هەروەها هاوڕابوون لەسەر گرنگیی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە پێناو باشترکردنی دۆخی دارایی و زیادکردنی داهاتی گشتیی عێراق لە چوارچێوەی برەودان بە جموجۆڵی بازرگانیی و پاراستنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

هەردوولا جەختیان لە پێویستی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

 
 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان