بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بەرزبووەوە
ئابووری
جیهان نرخی نەوت

ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2026، نرخی نەوت لە کاتی مامەڵەکانی بازاڕدا زیاتر لە 2%ـی بەرزبووەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە بەهۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی دابینکردنی نەوتی خاوی جیهانییەوە هات، ئەوەش پاش هێرشی نوێ بۆ سەر سعوودیە و چەند کەشتییەک لە کەنداو دێت، هاوکات لەگەڵ داخستنی هێڵی بۆریی نەوتی سعوودیە کە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە بە رۆژئاوا دەبەستێتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 2.77% یان 2.90 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 107.51 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نرخی نەوتی خاوی تێکساس بە رێژەی 2.27% یان 2.27 دۆلار بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 102.32 دۆلار.

هێرشی حووسییەکان بۆ سەر باشووری سعوودیە و بە ئامانجگرتنی کەشتییەک لە گەرووی هورمز بە مووشەک، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە پرسی دابینکردنی وزەی جیهانی زیاتر کرد، ئەم دۆخە لە کاتێکدایە ئێرانیش رایگەیاندبوو، کەشتییەکی بازرگانی لە کەناراوەکانیدا هێرشی کراوەتە سەر.

داخستنی هێڵی بۆریی نەوتی سعوودیە کە رۆژهەڵات بە رۆژئاوا دەبەستێتەوە، مەترسیی لەدەستدانی نزیکەی 4%ـی دابینکردنی نەوتی جیهانی دروست کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە مەترسییەکان لە گەرووی باب مەندەب زیاتر بوون، کە نزیکەی 4% بۆ 5%ـی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت.

نرخی نەوت لە هەفتەی رابردوودا بە رێژەی نزیکەی 8% بەرزبووەوە و بۆ یەکەمجار لە تەممووزی رابردووەوە، نرخی یەک بەرمیل نەوت 100 دۆلاری تێپەڕاند.

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان