بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

دەروازە سنوورییەکانی شەلامچە، مەندەلی و شەیب بە رووی گەشتیاراندا کرانەوە

دەروازە سنوورییەکانی شەلامچە، مەندەلی و شەیب بە رووی گەشتیاراندا کرانەوە
سیاسی
عێراق دەروازەی سنووری شەلامچە

بەگوێرەی  رێنماییەکانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، خشتەی تەواوکردنی مەرجە رێکخراوەیی و نۆژەنکارییەکان لە دەروازەکانی شەلامچە، مەندەلی و شەیب دیاریکرا.

ئەم بڕیارە لەدوای پێداچوونەوە بە دۆخی دەروازە سنوورییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم دەزگا و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان دێت، بەمەبەستی بەهێزکردنی ئاسایشی دەروازەکان و پاراستنی رەوتی جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆی هاووڵاتییان.

ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە، ئامادەکارییە بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لەو دەروازانە بەگوێرەی رێکارە پێویستەکان، بەجۆرێک بەرزترین ئاستی رێکخستن، کۆنترۆڵ و رەوانیی هاتوچۆ دابین بکرێت.

هەروەها لەدوای هەماهەنگی لەنێوان نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و دەستەی دەروازە سنوورییەکان سەبارەت بە تەواوکردنی نوێکاریی سیستەم و بەرنامە پەسەندکراوەکان، بڕیار درا بە خشتەی خوارەوە:

ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی ئەیلوولی 2026، کاتژمێر 6ـی بەرەبەیان، هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەکانی شەیب و شەلامچە دەست پێ دەکاتەوە.

دووشەممە 14ـی ئەیلوولی 2026، کاتژمێر 6ـی بەیانی، جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی شەلامچە دەست پێ دەکاتەوە.

سێشەممە 15ـی ئەیلوولی 2026، کاتژمێر 6ـی بەیانی، جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی مەندەلی دەست پێ دەکاتەوە.

پێنجشەممە 17ـی ئەیلوولی 2026، کاتژمێر 6ـی بەیانی، جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی سنووریی شەیب دەست پێ دەکاتەوە.

فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان راینەگەیاندووە، جموجۆڵی پەڕینەوە و بازرگانی لەگەڵ لایەنی ئێرانی نەوەستاوە و بە درێژایی 24 کاتژمێر لە دەروازەکانی زەڕباتییە و مونزەرییە بەردەوامە.

 
 
 
لاڤین عومەر ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان