بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

زەیدی: رێگە نادەین عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان وڵاتان

زەیدی: رێگە نادەین عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان وڵاتان
سیاسی
عێراق حکوومەتی عێراق ململانێکانی ناوچەکە عێراق

 سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند، بەهیچ شیوەیەک رێگە نادەین خاکی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوە و هێرشکردنە سەر وڵاتان بەکاربهێندرێت و ببێت بە گۆڕەپانی ململانێی نێوان وڵاتان.

شەممە 12ـی ئەیلوولی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند، خاکی عێراق نابێتە گۆڕەپانی ململانێی لایەنە دەرەکییەکان و رێگە نادرێت وەک خاڵی دەستپێکی هێرشکردنە سەر دراوسێکان بەکاربهێنرێت. هاوکات گوتیشیم”هەوڵەکانی تێکدانی ئاسایش لەبەرامبەر یەکڕیزیی گەل و پشتیوانییان لە حکوومەت و هێزە چەکدارەکان تێکدەشکێنرێن”.

لە ئاهەنگی دەرچووانی ئەفسەرانی کۆلێژی پۆلیس، زەیدی گوتی، رۆڵی ئەفسەران متمانە بە سیستەمی سیاسی بەهێز دەکات، گەشەپێدان و ئابووری دەبووژێنێتەوە و عێراق بەرامبەر قەیرانەکان بەهێزتر دەکات. چەکداربوونی دەرچووان بە هۆشیاری، زانست و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، توانای رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان و هەوڵی تێکدەرانی ئاسایشی وڵات زیاد دەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، هێزی دەزگا ئەمنییەکان رێگرە لە هەوڵی دوژمنان بۆ تێکدانی ئاسایشی عێراق و شکاندنی شکۆیان، لەم چوارچێوەیەدا، حکوومەت بەڵێنی نوێکردنەوەی کارکردن بۆ سەربەخۆیی بڕیاری عێراق، بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت، چاکسازیی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دووپات دەکاتەوە.

جەختیشی کردەوە، پاراستنی مافی هاووڵاتییان و دابینکردنی ئەو زەمانەتانەی دەستوور دیاریی کردووە، ئامانجی باڵای حکوومەتە، بۆیە حکوومەت پابەندە بە پشتیوانیکردنی دەزگا ئەمنییەکان و پەرەپێدانیان، لە هەمان کاتدا پشت بە پیشەییبوونیان دەبەستێت لە بونیاتنانی متمانە لەنێوان هاووڵاتی و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

زەیدی لە کۆتایی گوتارەکەیدا روونیکردەوە، چاوەڕوانیی بەشداریکردنی دەرچووانە لە بەرزکردنەوەی پێگەی ئەو دامەزراوانەی تێیدا کار دەکەن بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان.

 
 
کاروان شوانی ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان