بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

کریستیانۆ لە دەرەوەی یاریگەش ریکۆردی شکاند

کریستیانۆ لە دەرەوەی یاریگەش ریکۆردی شکاند
وەرزش
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی ناوداری نەسر و هەڵبژاردەی پورتوگال
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی ناوداری نەسر و هەڵبژاردەی پورتوگال
جیهان

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی ناوداری نەسر و هەڵبژاردەی پورتوگال، تەنیا لەناو یاریگاکاندا ژمارە پێوانەییەکانی نەشکاندووە، بەڵکو لە جیهانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بازرگانیدا پێشەنگێکی بێوێنەیە، لە نوێترین ئامار و داهاتی ئەو یاریزانە کە لە تۆڕی هەواڵی ئی ئێس پی ئێنی ئەمریکە بڵاوکراوەتەوە، کریستیانۆ و بڕە پارەیەکی خەیاڵی تەنیا بۆ یەک پۆست لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەدەستدەهێنێت.
بەپێی دوایین راپۆرتە داراییەکان و لیستەکانی جیهانی بۆ قازانجی ئەستێرەکان لە ئینستاگرام، ڕۆناڵدۆ لە پلەی یەکەمی جیهاندایە و بۆ هەر پۆستێکی سپۆنسەرکراو بڕی 3.3 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت. ئەم نرخە زەبەلاحە داهاتی ئەستێرە پورتوگالییەکەی لە ڕووی بازرگانییەوە خستووەتە ئاستێکی جیاوازەوە، بە جۆرێک کە سەرجەم ئەستێرەکانی جیهانی وەرزش و هونەری لە دواوە بەجێهێشتووە.
ئەم ژمارە پێوانەیییە دەگەڕێتەوە بۆ پێگەی بەهێزی ڕۆناڵدۆ و ژمارەی شوێنکەوتووەکانی کە  ئێستا زیاترە لە 600 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا، کە ئەمەش وا لە کۆمپانیا و مارکا جیهانییە گەورەکان دەکات کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی دەرفەتی ڕیکلامکردن لەڕێگەی ئەکاونتەکەیەوە بکەن.
جگە لە مووچە خەیاڵییەکەی لە خولی سعودیە، کە ساڵانە سەدان ملیۆن یۆرۆیە، ئەم داهاتە گەورەیەی ئینستاگرام جارێکی تر سەلماندی کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تەنها یاریزانێکی تۆپی پێ نییە، بەڵکو گەورەترین و کاریگەرترین مارکەی بازرگانییە لە مێژووی وەرزشدا.

 

 
دیجیتاڵ میدیا ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان