بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

جبەخانەیەکی سوپای سووریا لە دەوروبەری دیمەشق تەقییەوە

جبەخانەیەکی سوپای سووریا لە دەوروبەری دیمەشق تەقییەوە
سیاسی
سووریا جبەخانە

ئەمڕۆ شەممە، 12ـی ئەیلوولی 2026، تەقینەوەیەکی بەهێز ناوچەی زەمیر لە دەوروبەری دیمەشقی هەژاند، کە بەهۆیێکەوە لەناو جبەخانەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا دروست بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان دەنگی تەقینەوەکە لە سەرانسەری زەمیر بیستراوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەرەو شوێنیەکە کەوتوونەڕێ، کە دەکەوێتە پاش وێستگەی زەهرا لە نزیک زەمیر.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی راگەیاند، تەقینەوەکە لەناو جبەخانەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری روویداوە. سەرچاوەکە جەختی نەکردەوە هۆکارەکەی یان قەبارەی زیانەکان تا ئێستا روون بووبێتەوە.

زەمیر دەکەوێتە دووری 45 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەخت.

ئەمە سێ رۆژ دوای کوژرانی 14 کەس و برینداربوونی 11 کەسی دیکە دێت، کە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لەناو کۆگایەکی کاتیی کۆکردنەوەی چەک و پاشماوەی جەنگ لە نزیک سەرمەدا لە باکووری دەوروبەری ئیدلب روویدا.

 
لاڤین عومەر ,
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: کوردستان 24

هەواڵە پەیوەندیدارەکان