بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

محەممەد سەڵاح لەبەر حوسام حەسەن کەمپی هەڵبژاردەی میسر بەجێدەهێڵێت

محەممەد سەڵاح لەبەر حوسام حەسەن کەمپی هەڵبژاردەی میسر بەجێدەهێڵێت

دیجیتاڵ

مشتومڕ لەناو کەمپی هەڵبژاردەی میسردا زیاد دەکات، دوای یەکسانبوونێک بەبێ گۆڵ بەرامبەر ئەنگۆلا، لە یەکەم یاریی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2027 لە کاتێکدا راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان باس لەوە دەکەن کە گرژی لە ژووری جلگۆڕیندا هەیە.

لە خولەکی 61ـی یارییەکەدا، حوسام حەسەن بڕیاریدا گۆڕانکاری بە محەممەد سەڵاح بکات، دواتر راهێنەرەکە جەختی لەوە کردەوە کە بڕیارەکە تەنیا بە هۆکاری تاکتیکی دراوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە کاپتنی تیپەکە تووشی هیچ پێکانێک نەبووە.

بگوتەی ئەحمەد عەبدولباسەت، رۆژنامەنووسی میسری، محەممەد سەڵاح بەهێمنی کەمپی هەڵبژاردەی نیشتمانی بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی خۆی لە هەر جۆرە ململانێیەک بەدوور بگرێت لەنێو ئەو گرژییەی ژووری جلگۆڕین و لێدوانی مشتومڕاوی دوای یارییەکەی بەرامبەر ئەنگۆلا.

لای خۆیەوە یەکێتیی تۆپی پێی میسری، لە باڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاند کە سەڵاح پشووی پێدەدرێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر باشووری سوودان، بڕیارێک کە لەلایەن حوسام حەسەنەوە دراوە بەهۆی ئەوەی یاریگاکە لە تارتان دروستکراوە.

هەندێک لە میدیاکان باس لەوە دەکەن کە پێش یارییەکەی ئەنگۆلا لەنێوان ستافی راهێنەرایەتی و سەڵاح رێککەوتنێک کرابوو کە بەرامبەر سوودانی باشوور یاری ناکات؛ ستافی راهێنەرایەتی ئەم بژاردەیان پێ باشتر بوو بۆ پاراستنی یاریزانەکە.

 

سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان