دیجیتاڵ
وەین روونی، ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد بەشێوەیەکی تەواو جیاواز دەرکەوت لەوەی کە خەڵک لەم ساڵانەی دواییدا پێی راهاتوون.
دوێنێ لە کاتی پێشکەشکردنی زنجیرە نوێیەکەی دیزنی+ روونی، کە مێژووی ژیانی خۆی و خێزانەکەی دەگێڕێتەوە، روونی بۆ یەکەمجار دەرکەوتنی نوێی خۆی دەرخست.
بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، روونی 40 کیلۆگرامی دابەزاندووە و نەشتەرگەری لووتی بۆ ئەنجامدراوە بۆ نەهێشتنی ئەو پرخەپرخەی کە ساڵانێک بوو هاوژینەکەی بێزاری کردبوو.
لە هەمووی خۆشتر ئەوەیە کە هیچ چارەسەرێکی پزیشکی تایبەتی نەبووە، وەک یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچێستەر یونایتد خۆی روونیکردەوە "بەم دواییە بینیم کە خەڵک دەڵێن ئەو دەرزی دابەزاندنی کێش بەکاردەهێنم. ئەوە شەرمەزارییە، چونکە من خۆم زۆر کاردەکەم بۆ دابەزاندنی کێش. لەگەڵ ئەوەشدا خەڵک بەردەوام دەڵێن دەرزییەکە بەکاردەهێنم".
سەبارەت بە نەشتەرگەری لووتیش روونیکردەوە "نەمتوانی لەڕێگەی یەکێک لە کونەکانی لووتمەوە بەباشی هەناسە بدەم، بۆیە چاکم کردەوە".
کەواتە، لە نێوان ئەم رێکارە و دابەزینی بەرچاوی کێشیدا، پێدەچێت پرخەپرخی بەم زووانە ببێتە شتێک لە رابردوو. لە کۆتاییدا یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد دانی بەوەدانا کە بەدوای ئامانجێکی نوێدا دەگەڕێت لە ژیانیدا و گوتی "من کاری تەلەڤزیۆنی بۆ پارە ناکەم؛ من ئەوە دەکەم بۆ دۆزینەوەی ئامانجێک بۆ ئەوەی هەوڵی بۆ بدەم، نەک تەنیا بەدرێژایی رۆژ لە ماڵەوە دابنیشێم. ئەگەرێک هەیە کە لەوانەیە جارێکی دیکە راهێنەرایەتی نەکەمەوە، بۆیە دەبێت چاوم لە داهاتوو بێت، پێویستم بە رۆڵێکە لە گۆرانیبێژی دەمامکدار، تەنانەت ئەگەر رەخنەیەکی زۆرم لێبگیرێت لەسەری".




