دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا هەنگاوەکانی بۆ پارێزگاریکردن لە تواناکانی ئەستێرەیکی یانەکەی دەخاتەڕوو و دەیەوێت ئەو یاریزانە ماوەیەکی درێژ لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت.
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆناوە هەنگاوە سەرەتاییەکانی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تواناکانی رافینیا، ئەستێرەی بەرازیلی و یانەکە بکات و ماوەیەکی زیاتر لە یانەکە بمێنێتەوە.
رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی دەڵێت "رافینیا دەیەوێت ماوەیەکی درێژ لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، بۆ ئەوەش هەنگاوە سەرەتاییەکانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بارسا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە و چاوەڕواندەکرێت گرێبەستێکی درێژتر لەگەڵ بلاوگرانا واژۆ بکات."
رافینیا، ئێستا دیارترین و باشترین ئەستێرەی بارسێلۆنا و لالیگایە، یاریزانەکە بەباشترین ئاستەوە دەردەکەوێت، تاوەکو ئێستا لە دوای 7 یاریی لالیگا، یاریزانەکە 12 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولەکەیە.
رافا بە ئاستە بەرزەکەی هەمووانی سەرسامکردووە، جگە لەوەی 12 گۆڵی لە لالیگادا تۆمارکردووە، لە سەرەتای ئەم وەرزەوە 2 جار هاتریکی تۆمارکردووە، سەرەڕای ئەوەی شوێنی یارییکردنی گۆڕاوە و ئێستا وەکو هێرشبەری سەرەڕم دەردەکەوێت.
بەگشتی لەم وەرزەدا یاریزانە بەرازیلییەکە 8 یاریی کردووە، 12 گۆڵ و 3 ئەسیستی لە لالیگادا هەیە، 2 گۆڵی لە چامپیۆنزلیگدا تۆمارکردووە، لە کۆی 626 خولەک، تێکرای گۆڵکردنی بەشێوەیەکی گشتی هەر 45 خولەکێک جارێک بووە.
رافینیا دیاز بێلۆلی، ئێستا تەمەنی 29 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتاییدێت، نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەگاتە 70 ملیۆن یۆرۆ.
رافینیا پێشتر لە ساڵی 2022 لە یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزییەوە بەرامبەر 58 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە بارسێلۆناوە کردووە، ئێستا دیارترین ئەستێرەی یانە ئیسپانییەکەیە.




