دیجیتاڵ
رافینیای ئەستێرەی بەرازیلی درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا دا و بەشداری لە تۆمارکردنی سەرکەوتنێکی بەهێز کرد بەسەر سێڤییا بە ئەنجامی 3-1، شەوی شەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی ئیسپانیادا لەسەر یاریگای 'رامۆن سانچێز پیسخوان'.
یوسف فۆفانا لە خولەکی 19دا سێڤییای پێشخست، دوای ئەوەی سوودی لە دەستپێکێکی ئاڵۆز و شڵەژاوی یاریزانانی بارسێلۆنا وەرگرت.
بەڵام رافینیا بە خێرایی و لە خولەکی 22دا گۆڵی بەرامبەربوونی تۆمارکردەوە.
دواتر ئەستێرە بەرازیلییەکە لە خولەکی 52دا گۆڵی دووەمی خۆی بە لێدانی سەری تۆمارکرد، دوای ئەوەی تۆپێکی بەرز لەلایەن لامین یامالەوە بە دروستی ئاراستەی کرا.
یارییەکە تووشبوونی ئەندریاس کریستنسنی بەرگریکاری لە خولەکی 52دا بەخۆیەوە بینی و بەهۆیەوە ریزەکانی بارسێلۆنای جێهێشت و جێرارد مارتن لە شوێنی بەشداری کرد.
لە خولەکی 69دا، رافینیا هاتریکی خۆی تەواو کرد و پێشەنگی بارسێلۆنای بەهێزتر کرد، بەمەش سێ خاڵی یارییەکەی بۆ بلاوگرانا مسۆگەر کرد.
بارسێلۆنا حەوتەم سەرکەوتنی لەسەریەکدی لە لالیگادا بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدایە، بە جیاوازی 6 خاڵ لەگەڵ ریال مەدریدی رکابەری کە ئێوارەی یەکشەممە لە یاریی دێربیدا رووبەڕووی ئاتلێتیکۆ مەدریدی دراوسێی دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا، ژمارەی خاڵەکانی سێڤییا بە 12 خاڵ وەستا و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدا جێگیر بوو، دوای ئەوەی تووشی دووەم شکستی بوو.




