بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

بارسێلۆنا کەرنەڤاڵێکی گەورەی گۆڵکردنی تۆمارکرد و فلیک دڵخۆشە

بارسێلۆنا کەرنەڤاڵێکی گەورەی گۆڵکردنی تۆمارکرد و فلیک دڵخۆشە

دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا لەسەر گۆڵبارانکردنی یانەکان بەردەوامە و ئەمجارە 7 گۆڵی لە یانەی راسینگ سانتاندێر کرد و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

لە رکابەرییەکانی گەڕی شەشەمی لالیگادا، بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی یارییەکەی ئەنجامدا و بە حەوت گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکەی بردەوە و شەشەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد.

دوای یارییەکە هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا گوتی "حەزم لەوەیە چۆن یاری دەکەین. بە دڵنیاییەوە حەزم لە ئەنجامەکە و سێ خاڵەکەشە. لە کۆتاییدا، دەتوانین بڵێین، من دڵخۆشم. تیپەکەش دڵخۆشە کە بردمانەوە. پێموایە یاری کردن بەرامبەر سانتاندێر ئاسان نەبوو، چونکە بۆ من ئەوان تۆپی پێیەکی زۆر باش دەکەن. حەزیان لەوەیە یارییەکە لە دواوە دەست پێ بکەن و زۆر پاس دەدەن، لە هەندێک دۆخدا بۆ ئێمە ئاسان نەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا پێموایە بە پشتبەستن بە ئەنجامەکەش، شایستەی ئەم بردنە بووین."

راهێنەری بلاوگرانا زیاتر دەڵێت "هەمیشە باشە دەستپێکردنێکی بەهێزت هەبێت. بۆیە ئەگەر بەو شێوەیە بێت، دەستپێکردنێکی باشە، بەڵام لە کۆتاییدا گرنگترین شت کۆتاییەکی باشە. ئەمەش ئەوەیە کە دەبێت کاری بۆ بکەین و ئەمەش دەکەین. لە ساتێکی باشداین و دەبێت کەڵکی لێ وەربگرین. یاریی داهاتوومان رۆژی شەممەیە، ئەویش یارییەکی زۆر سەختە لە سێڤییا و بۆ ئێمە گرنگە. ئێمە دەمانەوێت هەموو یارییەک ببەینەوە. لە هەشت یاریی سەرەتاییەکەدا، ئەمە ئاسان نابێت، بەڵام کاتێک بیر لە وەرزی ڕابردوو دەکەینەوە کە چۆن بوو، پێموایە ئەو یارییەش پێش وەستانی نێودەوڵەتی بوو. بۆیە دەبێت ئامادە بین."

فلیک لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی "پێموایە بەراوردکردنی تیپەکان ئاسان نییە و منیش حەزم لەوە نییە ئەمە بکەم، چونکە زۆر بە نرخەوە سەیری ئەوەش دەکەم کە لە تیپەکانم لە رابردوودا بینیومە، لە وەرزی یەکەم لێرە و لە وەرزی دووەمیش. پێکەوە پێنج نازناومان بردووەتەوە و هێشتا کۆتایی نەهاتووە. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی زیاتر ببەینەوە، ئەمە ئامانجمانە و ئەوەیە کە دەمانەوێت. بەڵام شتی گرنگ ئەوەیە هەموو کەسێک دەزانێت دەبێت زۆر کار بکەین. بۆ من، ئێمە لە رێگایەکی باشداین و لە ساتێکی باشیشداین، بەڵام دەبێت بەردەوام بین."

بارسێلۆنا خاوەنی تیپێکی هێرشبەریی زۆر بەهێزە و لە 6 یارییدا 28 گۆڵی تۆمارکردووە، سەرجەم یارییەکانی تاوەکو ئێستا بردووەتەوە و بە 18 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە.

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان