بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

تایبەت بە سپۆرتس؛ کوردێک کارکردنی لەگەڵ راهێنەری عێراق رەتکردەوە

تایبەت بە سپۆرتس؛ کوردێک کارکردنی لەگەڵ راهێنەری عێراق رەتکردەوە

دیجیتاڵ

کوردێک دوو پۆستی لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق رەتکردەوە و ئامادەنییە لەگەڵ گراهام ئارنۆڵد کار بکات.

سەردار محەممەد، راهێنەری نێوداری کورد لە توانای جەستەییدا، وەرگرتنی پۆستێکی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق و پۆستێکی دیکەی لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق رەتکردەوە.

سێ رۆژ لەمەوبەر، سەردار محەممەد، لەسەر داوای یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، لەگەڵ یونس مەحموود، سەرۆکی یەکێتییەکە، محەممەد ناسڕ، ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەکە و یاریدەدەرەکەی کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پۆستێک بۆ راهێنەرە کوردەکە پێشنیازکراوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی کۆکردنەوەی داتا و زانیارییەکانی تایبەت بە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بکات و بیداتە راهێنەری توانای جەستەیی، بەڵام سەردار محەممەد ئەو پۆستەی رەتکردووەتەوە، لەکاتێکدا لە چەندین یانەی نێودار و هەڵبژاردەی جیاوازی عێراق راهێنەری توانای جەستەیی بووە.

دوای ئەوەی ئەو پۆستەی رەتکردەوە، یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، جارێکی دیکە پەیوەندییان بە راهێنەرەکەوە کردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئەمجارە ببێتە سەرۆکی لیژنەی پەرەپێدانی توانای راهێنەرانی جەستەیی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و هەڵبژاردە جیاوازەکانی عێراق، بەڵام ئەو پێیگوتوون، من هێشتا وازم لە راهێنەرایەتیکردن نەهێناوە و ئەو پۆستەشی رەتکردووەتەوە.

سەردار محەممەد لە دایکبووی ساڵی 1969ـە و خەڵکی شاری دهۆکی باشووری کوردستانە، دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشییە لە بەغدا لە ساڵی 1993، جگە لەوە بەرزترین بڕوانامەی مەشقدانەوەی لە ساڵی 2016 لە ئیمارات بەدەستهێناوە و خاوەنی بڕوانامەی ئاستی (A) لەسەر ئاستی ئاسیا.   سەردار لە 1998 لەگەڵ یانەی زەوڕا دەستی بە راهێنەرایەتی کردووە، هەر لەو ساڵەدا نازناوی خول و جامی عێراقی لەگەڵ یانەکە بردەوە، لە وەرزی 2000-1999 چوار نازناوی لەسەر ئاستی عێراق و نازناوی پاڵەوانێتی ئیماراتی نێودەوڵەتیی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا، پاشان لە 2000 یاریی کۆتایی جامی جامەکانی ئاساییان لەدەستدا.   لە یانەکانی ئیتیحادی ئیماراتی، رەئس خەیمەی ئیماراتی، عەجمانی ئیماراتی، هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق، یانەی زاخۆ، یانەی شورتە، یانەی هەولێر و چەندین یانەی دیکە کاریکردووە.

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان