بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

نوێنەرەکەی کەرکوک لەگەڵ شورتە یەکسانبوو

نوێنەرەکەی کەرکوک لەگەڵ شورتە یەکسانبوو

دیجیتاڵ

لە گەڕی 7ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، شورتە سەرەڕای کۆنترۆڵکردنی یارییەکە نەیتوانی لە گازی باکوور بباتەوە و یارییەکە بە یەکسانبوونی بێ گۆڵ 0-0 کۆتاییهات.

لە بەردەوامی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، شورتە لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی گازی باکووری کرد. 

لە سەرەتای یارییەکەوە یاریزانانی شورتە دەستیان بەسەر تۆپدا گرت و گوشارێکی زۆریان خستە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر. لە خولەکی 6 ناوبژیوان گۆڵێکی حوسێن تالیب، یاریزانی گازی باکووری بەهۆی بوونی سەرپێچی رەتکردەوە. نیوەی یەکەم سەرەڕای چەندین هەوڵی هێرشبەرانی خاوەن یاریگە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، هاوکات یاریزانانی گازی باکوور بە بەرگرییەکی تووند و وەرگرتنی دوو کارتی زەرد پارێزگارییان لە گۆڵەکەیان کرد.

لە نیوەی دووەمدا، راهێنەری شورتە چەند گۆڕانکارییەکی لە پێکهاتەی یانەکەیدا کرد بە هێنانی کینگسلی فیدیلیس و بۆاز نگالامولومی بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوە، بەڵام هێڵی بەرگریی گازی باکوور رێگری لە هەموو هێرشەکان کرد.

ئامارەکانی یارییەکە باڵادەستیی تەواوی شورتە نیشاندەدەن؛ یانەکە 70% خاوەندارێتیی تۆپ بەرامبەر 30% بۆ گازی باکوور. هەروەها شورتە 15 لێدانی ئاراستەی گۆڵ کرد بەڵام تەنیا یەک لێدانیان بۆ نێو چوارچێوەی گۆڵ بوو، لە بەرامبەردا گازی باکوور لە هێرشی پێچەوانەوە دوو لێدانی بۆ ناو گۆڵ هەبوو.

بەم ئەنجامە گازی باکوور بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی چواردەمی ریزبەندی خولەکە دێت و شورتە بە دوازدە خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەی گرتووە

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان