بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

ئەو دزانەی ویستیان هاوژینەکەی دۆناڕووما بخنێکنن، سزا دران

ئەو دزانەی ویستیان هاوژینەکەی دۆناڕووما بخنێکنن، سزا دران

دیجیتاڵ

دادگای پاریس، بڕیاری بەندکردنی 9 ساڵی بۆ پلانداڕێژەری سەرەکیی هەڵکوتانە سەر ماڵی جیانلویجی دۆناڕوومای گۆڵپارێزی پێشووی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەرکرد.

دادگای تاوانی پاریس، بڕیاری خۆی لەبارەی دۆسێیەکەوە راگەیاند و ئاشکرایکرد، ئیلیاس خەربووش (21 ساڵ)، تاوانباری سەرەکیی هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەستێرەکەی پێشوو پاریس، بە 9 ساڵ بەندکردن و پێبژاردنی بڕی 80 هەزار یۆرۆ، سزاداوە.

مانگی حەوتی ساڵی 2023، چەند کەسێک بەمەبەستی دزیکردن، هەڵیانکوتایە سەر شوقەکەی دۆناڕووما و دەستبەسەریان کردن. لە پەلامارەکەدا، دۆناڕووما لەلایەن دزەکانەوە بەتووندی لێیدرا و ئەلیسیا ئەلیڤانتیی کە ئەوکات دەستگیرانی دۆناڕووما بوو، لەلایەن هەمان ئەو کەسانەوە، هەوڵی خنکاندنی درا.

تاوانبارێکی دیکەیەکە کە ناوی موختار دییە، بەبەندکردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ سزادرا، لەگەڵ دوو ساڵ راگرتنی سزاکەی، بەو مەرجەی لەژێر چاودێریی پۆلیسدا بێت.

تاوانباری سێیەمیەکە، ناوی خیان ئییە، داواکاری گشتی گومانی لێی هەیە لە بەندیخانەوە، سەرپەرشتی کارەکەی کردبێت، بەڵام دادگا ئەوی بێتاوان ناساند.

ەکە شەوی 21ی مانگی حەوتی ساڵی 2023 روویداوە. وەک دۆناڕووما ئاشکرایکردووە، ئەوکات لە شیرینی خەودابوون لەگەڵ دەستگیرانەکەی، کاتێک لەلایەن چەند کەسێکەوە لە ژووری نووستنەکەیدا بەئاگاهێنراوە.

دزەکان چوار کەسی دەمامکداربوون و دۆناڕووما و دەستگیرانەکەیان دەستبەسەرکردووە. ئەوان لە رێگای هەندێک باڵەخانەی نزیکەوە خۆیان گەیاندووەتە نێو شوقەکەی ئەوان لە نهۆمی 9ی باڵەخانەکە.

بەهۆیەکەوە، دەستگیرانەکەی دۆناڕووما کە ئەوکات دووگیانبوو، دووچاری لەبارچوون بووەوە، بەهۆی هێدمەیەکەوە.

تۆمەتبارەکان کێبڵیان لە ملی ئێلیڤانتی کردبوو و نزیکبوو لەوەی بیخنکێنن.

لە دوای ئەوە و لە چەند خولەکێکی کەمدا، ئەو گرووپە، بڕێک پارەی کاش و کاتژمێر، جانتای گرانبەها و چەندین شتی دیکەیان لە شوقەکە دزی، دۆناڕووما گوتبووی کەلوپەلە دزراوەکان، بەهایان نزیکی ملیۆنێک یۆرۆ بووە.

ی دزییەکە لە یەکێک لە گرانبەهاترین ناوچەکانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا روویدا کە بە شەقامی مونتین ناسراوە. ئەو ناوچەیە وەک پۆلیسی فەرەنسا دەڵێن، بووەتە ئامانجی گرووپە تاوانکارییەکان، لەبەرئەوەی خەڵکی دەوڵەمەند و ناسراوی لێ دەژین.

داواکاری گشتی، لە کاتی قسەکردن لەسەر دۆسێی تاوانەکەدا ئاشکرایکردبوو لەو ناوچەیەی ماڵەکەی گۆڵپارێزەکەی لێ بووە، زیاتر لە 7 کەسی ناسراو، رووبەڕووی هەمان دۆخی بەسەردادان و دزیکردن بوونەتەوە.

داواکاری گشتی رایگەیاندووە، ئەو گرووپە تاوانکارانە ئامانجیان دزیکردنە لە کەسایەتییە ناسراوەکان و گەنجە سەرکەوتووەکان، لە کاتێکدا خۆیان گەنجانی نوقمبووی ناو تاوانن.

میدیای فەرەنسا دەڵێن، یەکێک لە هۆکارەکانی رۆیشتنی دۆناڕووما لە پاریس سانجێرمان، ویستی رۆیشتن لەپاریس بووە، پاشئەوەی رووبەڕووی ئەوە بووەتەوە.

 

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان