بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

گازی باکوور دەیەوێت سوپرایزێک تۆماربکات

گازی باکوور دەیەوێت سوپرایزێک تۆماربکات

 

دیجیتاڵ

لە دەستپێکی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی گازی باکوور بەرامبەر یانەی شورتە یاریی دەکات و دەیەوێت بردنەوەیەکی مێژوویی تۆماربکات.

ئەمشەو کاژێر 21:00 یانەی گازی باکوور، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە بەغدا بەرامبەر شورتە یاریی دەکات و بەدوای بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باشدا دەگەڕێت.

یانە کوردستانییەکە لە یاریی رابردوودا لەگەڵ دهۆک یەکسانبووە، شورتە سەرکەوتنی بەرامبەر غەڕاف بەدەستهێناوە، هەردوو تیپ بەدوای باشترکردنی ئەنجامەکانیاندا دەگەڕێن.

رەئفەت محەممەد، راهێنەری یانەی گازی باکوور لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی پێش یارییەکە گوتی "ئامادەکارییەکی باشمان کردووە، سەرەڕای ئەو توانا جەستەییە زۆرەی یاریزانەکان بەهۆی گوشاری یارییەکان و گەشتکردنەوە خەرجی دەکەن. یارییەکە زەحمەتە، بەڵام یەکلاکەرەوە نییە و هەموومان توانای شورتە دەزانین."

راهێنەری گازی باکوور دەڵێت "چێژم لەم جۆرە یارییانە وەردەگرین، چونکە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی یاریزانەکان باشترین ئاستی خۆیان پێشکێش بکەن، یاریزانەکانمان ویستی بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باشیان هەیە و هیوادارم سوود لەو هەلانە وەربگرن کە بۆمان رێکدەکەون. هەوڵدەدەین گوشاری هاندەران بگۆڕین بۆ وزەیەکی ئەرێنی و بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش."

سامی تەرابلسی، راهێنەری یانەی شورتە گوتی "تیپەکەمان لە قۆناخێکی گرنگدایە و داوای بیرکردنەوەیەکی بەرز و ئامادەیی هزری دەکەین، ئێمە لە قۆناخێکداین هیچ هەلێک نییە بۆ لەدەستدانی خاڵ و دەمانەوێت لە چەند خاڵێکدا خۆمان بەهێزتربکەین، تیپەکە هەنگاو بە هەنگاو دەچێتە پێشەوە و بۆ یارییەکە ئامادەین."

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان