بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

'دیسان!'

'دیسان!'

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 11ی ئەیلوولی 2026، بە مەبەستی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتیی ستیڤی سەردانی ئیستەنبووڵم کرد لە تورکیا. لەنێو 12000 بەشداربوودا ئێمە وەک باشترین داهێنان لە نوێگەریی رێبراندینگ لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا خەڵاتەکەمان بردەوە، کە جگە لە هیچ میدیایەکی دیکە نەیتوانی ئەم کەتەگۆڕییە بباتەوە. هەروەها ئەمە دەبێتە سێیەمین خەڵاتی بەشی کریەیتیڤی تۆڕی میدیایی تەنیا لە ئەم ساڵ دا لە دوای خەڵاتەکانی دیزاینی فەڕەنسی و دیزاینی براندی ئەڵمانی.  

محەممەد سەفار، بەڕێوەبەری بەشی کریەیتیڤی تۆڕی میدیایی

کاتێک گەیشتمە بەردەم هۆڵی پێشوازی ئاهەنگەکە، گوتم، "لە تۆڕی میدیایی لە هەولێرەوە هاتووم."یەکێک لە ئەندامانی لیژنەکە لەبەردەم هۆڵەکە گوتی، "دیسان! چەند جارێکە ناوی کەناڵەکەتان دەبیستم."گوتم، "هاتووم بۆ وەرگرتنی حەوتەمین خەڵاتی ستیڤی."بەدڵخۆشییەوە پێشوازیی لێکردم. 

خاڵێک کە سەرنجی منی راكێشا، هەر لەگەڵ دەستپێکردنی ئاهەنگەکە لەنێو 82 کۆمپانیای زەبەلاح، رێکخراو، دەزگا و کەناڵی گەورە، ناوی لە ریزبەندیی سەرەتاکان و سێیەمین دانرابوو، بەهۆی ئەو سەرکەوتنە بەردەوامەکانی.

 

  دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە بەهاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێز ئادەم دەمیر، بەرپرسی - تورکی و نوێنەری لە تورکیا پێشوازیمان لێکرا، لە بەشێک لە میدیا گەورە و کاریگەرەکانی تورکیا و پیرۆزباییان لە و تیمی کریەیتیڤ کرد. لەم سەردانەم بۆ میدیا گەورەکانی تورکیا، بە دەرفەتێکی گرنگم زانی بۆ گەڕان و دۆزینەوەی بیرۆکەی داهێنەرانە بۆ تیمەکەم و گەڕان بەنێو باڵەخانەی کەناڵەکان لە نزیکەوە، ببینم کە چۆن و بە چ شێوازێک دیزاین، ستایلی مۆدێرن، کارە تەکنیکییەکانیان و سیستمی کەناڵەکەیان بەڕێوەدەبەن؛ بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی ئیلهام بەخش بۆ تیمی کریەیتیڤی.

 

سەردانی هەریەک لە کەناڵ و دامەزراوەکانی ئێن تیڤی، بلوومبێرگ، هابەرتورک، شۆهەبەر، تەرەتە هەبەر، تەگەرەتە، هابەرتورک سپۆر، ئاژانسی ئیها و رۆژنامەی تورکیام کرد. لە هەر سەردانێکم کە ناویم دەهێنا، زۆر بە دڵخۆشییەوە پێشوازیم لێدەکرا و دەیانگوت، "ئێوە سەرچاوەی ئاشكراگۆی هەواڵ و زانیاریین بۆ ئێمە!"

 

لە کەناڵی ئێن تیڤی لەگەڵ یەگز شەنکەل، بەڕێوەبەری ژووری هەواڵی کەناڵەکە کۆبوومەوە، کە یەکێکە لە رۆژنامەڤان و بەڕێوەبەرێکی سەرکەوتووی کەناڵەکە. گفتۆگۆیەکی گەرم و دۆستانەمان کرد لەسەر شێوازی کارکردن. پێیگوتم، "بۆ ئێمە سەرچاوەیەکی سەرەکی و گرنگە بۆ وەرگرتنی هەواڵی ناوچەکە، بەتایبەت لە عێراق، ئێوە ئاراستەیەکی سەركەوتوو و گۆڕانێكی ریشەییتان لە میدیای كوردستان دا دروستكردووە."  هەر لەبارەیەوە؛ چەتینەر چەتین، رۆژنامەڤان و هاوئاهەنگیکاری سیاسەتی ئاسایشی کەناڵی هەبەرتورک جەختی کردەوە، "ئێستا براندێكی گەورە و ناسراوی میدیایی کوردییە لەسەر ئاستی كوردستان و ناوچەكە، ئێمە بۆ هەر هەواڵێکی ناوچەکە وەکو سەرچاوەیەکی گرنگ و متمانەپێکراو دەبینین و ئێوە ئازادانە کار دەکەن و کاریگەریی هیچ لایەنێکتان لەسەر نییە، پەیامەکانتان روونن."  کاتێک سەردانی کەناڵی تەرەتە هەبەرم کرد، کە یەکێکە لە میدیاکانی تەرەتە وۆرڵد؛ لەگەڵ زەینەڵ یەمان، بەڕێوەبەری ژووری هەواڵی کەناڵەکە لە کۆبوونەوەیەکی گەرم و دۆستانەدا باسم لەوە کرد، ئێستا ریکۆردی گینسی شکاندووە؛ ئەویش پیرۆزبایی کرد و باسی لەوە کرد، "ئێمە جگە لە ناوی هیچ میدیایەکی دیکە نازانین کە لە عێراق بێت. هەر رۆژەڤێک لە ناوچەکە رووبدات، وەکو سەرچاوەی سەرەکی پشت بە هەواڵەکانی (بەشی تورکیی) دەبەستین."  لە زۆربەری ئەو میدیایەنەی سەردانم دەکرد، کە پلاتفۆڕمەکانی دیجیتاڵم نیشاندەدان، بە سەرسووڕمانەوە ورد دەبوونەوە کە چۆن هێندە بینەرمان هەیە لە سۆشیاڵمیدیا، لە کاتێکدا ئەوان دەیان هێندەی کارمەند و کەرەستەی مرۆییان لەبەردەستە. بیرمە لە ئێن تیڤی خەلیل دەمیر، دەرهێنەری هەواڵی کەناڵەکە کە بینیی ریکۆردی گینسی شکاندووە، زۆر بەلایەوە سەیر بوو و دەیگوت، "پیرۆزتان بێت و شایەنن، ئێوە لە باڵەخانەیەکی بچووک و بە بودجەیەکی سنووردار ئەم ریکۆردەتان شکاندووە".   کاتێک لەگەڵ دیزاینەرەکان و بەشی کریەیتیڤی کەناڵەکان کۆدەبوومەوە و بەرهەمەکانی بەشی کریەیتیڤ و مۆشن گرافیکەکانیم نیشاندەدان؛ بەراوردیان دەکرد لەنێوان کارەکانیان و دەیانپرسی، ئەو دیزاینە بە چەند کات دروستکراوە؟ زۆر بەلایانەوە سەرنجڕاکێش و پرۆفێشناڵ بوو، ئەوەی دەمبیست بەرامبەر دیزاینەکان تەنیا وشەی "واو!"بوو. ئەمە لە کاتێکدایە ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماوەی رابردوو لە دیزاینەکانی شاشەی تۆڕی میدیایی کردبوومان، بەهۆی مۆدێرنیزم و ستانداردەوە، هۆکارێک سەرەکی بوو بۆ جێگەی تێڕامان و سەرنجی دیزاینەرەکانی میدیاکانی تورکیا.

 

دڵخۆش بووم کە دەمبینی چەندە کاریگەر و جێگەی سەرنجە بۆ میدیا گەورەکانی تورکیا و، پێشوازییەکی گەرمی لێدەکرێت و وەکو سەرچاوەیەکی ئاشکراگۆ و بەهێز بۆ هەواڵ و زانیارییەکان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەیر دەکرێت. جگە لە، هیچ میدیایەکی دیکە نابێتە سەرچاوەی زانیاری بۆ تورکیا، ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە کە میدیایەکی کوردی لە هەرێمی کوردستانەوە بتوانێت بەم شێوەیە جێگەی متمانە بێت بۆ وڵاتانی دراوسێ و جیهان. لێرەدا دەگەینە ئەو عەقڵە ستراتیژییەی پشت تابلۆکە، کە رۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەکات و وەک براندێكی ناسراو لەسەر ئاستی كوردستان و ناوچەكە و جیهان دەیهێڵێتەوە.

 

 

 

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان