لە سەردەمی پێشوو، هێزی میدیا بە ژمارەی چاپکراوەکان، ژمارەی بینەرانی تەلەفزیۆن و فراوانی تۆڕی رۆژنامەنووسانی پێوانە دەکرا، بەڵام ئەمڕۆ ئەو پێوانەیە گۆڕاوە. میدیا چیتر تەنها ئەو شوێنە نییە، کە هەواڵی لێوە دەردەچێت، بەڵکو بووەتە ئەو شوێنەی کە کۆمەڵگا لە رێگەیەوەەکان دەبینێت، لێکیان دەداتەوە و هەندێک جار تەنانەت بڕیار لەسەر راستی و ناڕاستییان دەدات.
ئەم گۆڕانکارییە بە باشترین شێوە لەوە دیجیتاڵییەی کەناڵی لەسەر راستکردنەوەی ڤیدیۆیەکی ساختە و فەیک ئەنجامیدا دەبینرێت، رایگەیاندووە ڤیدیۆی راستکردنەوەکەی لە کەمتر لە 24 کاژێردا نزیکەی 284 ملیۆن بینەری لە فەیسبووک بەدەستهێناوە، ژمارەیەک کە تەنها سەرکەوتنی ڤیدیۆیەک نییە، بەڵکو نیشانەی گۆڕانێکی قووڵترە، بینەر لە سەردەمی دیجیتاڵدا تەنها بەدوای هەواڵدا ناگەڕێت، بەدوای سەرچاوەی متمانەپێکراوی هەواڵ دەگەڕێت.
مارشاڵ مەکلوهان بیرمەندی ناسراوی بواری میدیا لە کتێبی تێگەشتن لە میدیادا، ئەو بیرۆکەیەی بەناوبانگ کرد، کە میدیۆم پەیامەکەیە، مەبەستی ئەوە بوو کە کاریگەری میدیا تەنها لە ناوەڕۆکی ئەو پەیامەدا نییە کە دەیگوازێتەوە، خۆی میدیۆم شێوازی گەیاندن و خێرایی و قەبارەی گەیاندنەکەش کۆمەڵگا دەگۆڕێت، لە سەردەمی دیجیتاڵدا ئەم بیرۆکەی مەکلوهان بە قۆناغێکی نوێ گەیشتووە، هەواڵێک دەتوانێت لە چەند چرکەیەکدا لە هەرێمی کوردستانەوە بگاتە ئەوروپا و ئەمریکا و لە هەمان کاتدا لە دەیان وڵاتدا ببینرێت، بەم پێیە میدیا چیتر تەنها ناوەندی گواستنەوەی زانیاری نییە، بەڵکو بەشێکە لە سیستەمی دروستکردنی تێگەیشتن، لێرەدا گرنگە بپرسین کێ ئەو متمانەیە دروست دەکات؟ چونکە لە جیهانێکدا کە هەواڵی ساختە، وێنەی دەستکاریکراو و زانیاریی بێ سەرچاوە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، گرنگترین سەرمایەی میدیا چیتر تەنها کەمێک کامێرا و ستۆدیۆ و کارمەند نییە، سەرمایەی سەرەکی متمانەی بینەرەکانیەتی.
هانا ئارێنت لە باسکردنی پەیوەندی نێوان راستی و سیاسەتدا، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە راستییەکان بنەمای دروستکردنی بیرکردنەوە و گفتوگۆی سیاسییە، بۆیە ئازادیی رادەربڕین بێ زانیاریی دروست بە بۆچوونی ئەو بنەمای پتەوی نابێت، ئەم بیرۆکە لە سەردەمی هەواڵی فەیکدا گرنگییەکی چەندهێندەیی هەیە، چونکە کێشەکە تەنها ئەوە نییە کە خەڵک هەواڵێکی هەڵە ببینێت، مەترسییەکە لەوەدایە کە بە تێپەڕبوونی کات خەڵک دەست دەکات بەوەی هیچ شتێک بە راست نەزانێت، ئەوەش قۆناغێکی زۆر مەترسیدارە، درۆیەکی ئاشکرا هەندێک جار دەتوانرێت رەت بکرێتەوە، بەڵام ئەگەر کۆمەڵگا بگاتە ئەو باوەڕەی کە هەموو شتێک ساختەیە، ئەوا خودی چەمکەکانی راستی و متمانە تووشی قەیرانی گەورەدەبن، لێرەدا رۆڵی میدیای متمانەپێکراو دەردەکەوێت، میدیا نابێت تەنها هەواڵ بڵاو بکاتەوە، دەبێت بتوانێت هەڵەکان لە راستی جیابکاتەوە.
لە هەرێمی کوردستان میدیا لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا قۆناغێکی زۆر گرنگی تێپەڕاندووە، لە میدیای تەلەفزیۆنی و رادیۆییەوە بۆ ماڵپەڕ، لە ماڵپەڕەوە بۆ فەیسبووک و یوتیووب و پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییەکان، لە هەواڵدانەوە بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەگەڵ بینەر.
لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دا، لەگەڵ هەموو ناکۆکییە سیاسییەکان و جیاوازیی بۆچوونەکان، توانیویەتی جێگایەکی بەرچاو لە بازاڕی متمانەی میدیایی دروست بکات، لە عێراقدا نزیکبوونەوەی زۆر لە کەسایەتی و هێزە سیاسییەکان لە میدیایەک، کە بتوانێت پەیامەکانیان بە بینەر بگەیەنێت، خۆی نیشانەیەکی گرنگە بۆ ئەوەی میدیا چۆن دەتوانێت ببێتە بەشێک لە ژینگەی سیاسیی وڵات، بەڵام گرنگتر لەوە ئەوەیە کە تەنها بە پێوەری تەلەفزیۆن سەیر نەکرێت، لە سەردەمی دیجیتاڵدا تەنها کەناڵێکی تەلەفزیۆنی نییە، پلاتفۆرمێکی جیاوازی زۆر گەورەیە، کەناڵی تەلەفزیۆن بینەرێکی دیاریکراوی هەیە؛ بەڵام پلاتفۆرمی دیجیتاڵ سنووری جوگرافیایی ناناسێت، هەواڵێک دەتوانێت لە هەولێرەوە دەست پێ بکات، لە بەغدا ببینرێت، لە دیمەشق و عەمان و ئەوروپا بگاتە دەست خەڵک و لە ئەمریکاش دووبارە بڵاوبکرێتەوە، ئەمە ئەو گۆڕانکارییەیە کە میدیای کوردی دەبێت بە جیدیی لێی تێبگات.
دیپلۆماسیەتی کلاسیک زۆرجار لە ژووری داخراو و کۆبوونەوەی وەزیران، نامەی فەرمی و مێزێکی گفتوگۆدا روودەدات؛ بەڵام دیپلۆماسیی سەدەی بیست و یەکەم تەنها ئەوە نییە، ئەمڕۆ وێنەیەک، ڤیدیۆیەک، وتارێک یان گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنی دەتوانێت کاریگەرییەکی دیپلۆماسیی هەبێت، کە پێشتر پێویستی بە مانگێک هەوڵی دیپلۆماسی هەبوو، لەو رووەوە ئەو نموونانەی لە جەنگی دژی داعش،ەکانی شەنگال،ەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، گەیاندنی دەنگی کوردانی رۆژئاوا و پەیوەندییەکانی بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سووریا و سیاسەتی واشنگتنەوە، دەکرێت لە چوارچێوەیەکی فراوانتر ببینرێن، چونکە دیپلۆماسیی گشتی تەنها ئەوە نییە کە حکومەتێک چی بە حکومەتێکی دیکە دەڵێت، بەڵکو ئەوەشە کە جیهان چۆن گەلێک، مەسەلەیەک، شەڕێک یان مافێکی مرۆڤ دەبینێت، لەوێدا کامێرا دەتوانێت ببێتە بەڵگە، دەنگ دەتوانێت ببێتە پەیام و میدیا دەتوانێت ببێتە پردێک لەنێوانێکی ناوخۆیی و دەزگا سیاسی و دیپلۆماسییەکانی جیهان.
لە کاتی جەنگی دژی داعشدا، وێنە و دیمەنەکانی شەنگال تەنها هەواڵ نەبوون، بەشێک بوون لە بەڵگەیەکی بینراو بۆ تراژیدیایەکی مرۆیی و سیاسی، لەەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، کامێرا تەنها تۆمارکەر نەبوو، بوو بە شایەتحاڵ، لە کاتێکدا کە سیاسەتمدار دەکرێت بڵێتەکە ئاوا نەبووە، وێنە دەتوانێت بڵێت ئەمە ئەوەیە کە روویداوە، ئەمەیە هێزی میدیا، بەڵام هێزی میدیا لە هەمان کاتدا بەرپرسیارێتییەکی گەورەش لەگەڵ خۆی دەهێنێت، چونکە هەمووکەسێک دەتوانێت وێنەیەک بڵاو بکاتەوە، بەڵام هەموان ناتوانن متمانە دروست بکەن، ئەمڕۆ شەڕی سەرەکی شەڕی هەواڵە، لە جیهانی نوێدا شەڕ تەنها لەسەر زەوی و ئاسمان و سنوورەکان روونادات، شەڕ لەسەر تێگەیشتنیشە، ئەوەی بتوانێتێک بە شێوەی خۆی بۆ جیهان باس بکات، بەشێک لە کۆنتڕۆڵکردنی چیرۆکیەکەی بەدەستە، لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا ئەمە زۆر گرنگە، چونکە پێش ئەوەی دەوڵەتێک بتوانێت لەسەر مافێک قسە بکات، دەبێت جیهان بتوانێت ئەو مافە ببینێت، پێش ئەوەی تراژیدیایەک بتوانێت پشتیوانیی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت، دەبێت ببینرێت و پێش ئەوەی گەلێک بتوانێت چیرۆکی خۆی بگێڕێتەوە دەبێت دەنگێکی هەبێت، کە بتوانێت ئەو چیرۆکە بگوازێتەوە، لەو رووەوە میدیای کوردی دەکرێت تەنها بە میدیای ناوخۆیی نەبینرێت، ئەگەر بتوانێت بە زمانی جیهانی، بە ستانداردی پیشەیی و بە متمانەی زانیاری کار بکات، دەتوانێت ببێتە بەشێک لە هەژموونی نەرمی کورد.
لەوانەیە گرنگترین بەشی ئەوە ژمارەی ملیۆنان بینەر نەبێت، بەڵکو ئەو پرسیارە بێت کە لە پشت ژمارەکەوەیە. بۆچی ملیۆنان کەس لە جیهاندا سەیری ڤیدیۆیەک دەکەن، کە ئامانجی سەرەکییەکەی راستکردنەوەی ڤیدیۆیەکی ساختەیە؟ وەڵامەکە تەنها ئەلگۆریتم نییە. ئەگەر ئەلگۆریتم بتوانێت هەموو شتێک بڵاوبکاتەوە، ئەوا هەموو میدیاکان دەبوونە سەرکەوتوو، بەڵام ئەوەی جیاوازی دروست دەکات، ناوی سەرچاوە، مێژووی متمانە و توانای میدیا بۆ دەستنیشانکردنی راستییە، لەوێدا تەنها ڤیدیۆیەکی زۆر بینراوی دروست نەکردووە، بەڵکو خۆی خستووەتە ناو پرۆسەیەکی جیهانی، کە تێیدا بینەر بۆ راستکردنەوەی درۆ دەگەڕێت.
لە سەردەمێکدا کە هەر کەسێک دەتوانێت کامێرایەک لە دەستی بێت، هەر کەسێک دەتوانێت هەواڵێک بڵاو بکاتەوە و هەر هەڵەیەک دەتوانێت لە چەند خولەکێکدا ببێتە هەواڵی جیهانی، ئەو میدیایە داهاتوو دەباتەوە، کە خەڵک بتوانێت پێی بڵێت ئەگەر ئەمەیان گوت، پێش ئەوەی باوەڕ بکەم، سەیری ئەوان دەکەم، ئەمە بەرزترین پلەی متمانەی میدیاییە لەو رووەوە نابێت تەنها بە ژمارەی بینەر هەڵبسەنگێندرێت، نە بە ژمارەی فۆڵۆوەر نە بە ژمارەی ڤیدیۆ، نە بە ترێندی رۆژ، پێوانەی راستەقینە ئەوەیە چەند کەس لە کاتی قەیراندا پەنا دەبەنە بەر ئەو؟ چەند کەس بۆ دڵنیابوون لە راستییەکە سەیری دەکەن؟ چەند کەس باوەڕیان وایە ئەوەی لێرە دەبینن، پێش ئەوەی بڵاوبکرێتەوە، پشکنراوە؟ کە وەڵامی ئەم پرسیارانە بەڵێ بێت، ئەوا تەنها میدیا نییە، بووەتە بەشێک لە ژینگەی زانیاریی ناوخۆیی، عێراقی و نێودەوڵەتی و ئەمەش گرنگترین وانەی سەردەمی دیجیتاڵە، لە جیهانی پڕ لە زانیاریدا کەمترین شت زانیارییە، بەهادارترین شت متمانەیە، ئەوەی متمانە دەسازێنێت، تەنیا هەواڵ ناگوازێتەوە، بەڵکو کاریگەری لەوە دەکات کە کۆمەڵگا چۆن جیهان دەبینێت.




