دواکەوتنی کۆبوونەوەکانی عومان و هێرشی حووسییەکان

جەنگی ئەمریکا دژ بە ئێران چەند راستییەکی بۆ وڵاتانی عەرەبیی کەنداو ئاشکرا کرد، دیارترینیان دوو خاڵن، یەکەمیان: هاوکێشەی نەوت بەرامبەر ئاسایش و پاراستنی وڵاتان لەلایەن ئەمریکاوە سەرکەوتوو نەبوو، دووەمیان: بێجگە لە رێگەی دیپلۆماسی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران رێگەیەکی دیکە نییە؛ واتە خۆیان هەوڵی جۆرێک لە پاراستن و ئاسایشی هەرێمی بدەن بەبێ ئەوەی بە واتای پشتکردن لە ئەمریکا بێت. پێدەچێت هەر لە سەرەتاوە ئەمان بە هەڵە لە سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تێگەیشتبن، چونکە ئەمریکا تەنها بە فرۆشتنی چەک هاوکارییان دەکات، نەک بە بەشداریی راستەوخۆی جەنگ



