بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

لە قوتابخانەکانی شوەیفات زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا

لە قوتابخانەکانی شوەیفات زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا

دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ لەگەڵ لێدانی زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2026-2027، دەرگەی قوتابخانەکانی شوەیفاتی نێودەوڵەتی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بە تووی قوتابییاندا کرانەوە و بە جۆش و خرۆشێکی تایبەتەوە پێشوازی لە هەزاران قوتابی کرا.

لە یەکەم رۆژی خوێندندا، ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی شوەیفات بە رێکخستنی چەندین چالاکیی جۆراوجۆری هونەری، موزیک و نمایش، پێشوازییان لە قوتابییە کۆن و نوێیەکان کرد. ئامانج لەم پێشوازییە گەرمە، دروستکردنی کەشێکی پڕ لە وزە و هاندانی قوتابییان بوو بۆ ئەوەی بە پەرۆشییەوە بچنەوە نێو پۆلەکانی خوێندن.

قوتابخانەکانی شوەیفات کە بە پەیڕەوکردنی سیستمی جیهانیی سابیس (SABIS) دەناسرێنەوە، لە عێراق و هەرێمی کوردستان خاوەنی 9 لقی سەرەکین.

ئەم قوتابخانانە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، بەغدا و بەسرە خزمەتگوزارییەکی پەروەردەیی ئاستبەرز پێشکەشی قوتابییان دەکەن.

بەپێی ئەو ئامارانەی دەست کەوتوون، بۆ ساڵی نوێی خوێندن زیاتر لە 862 قوتابی نوێ لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە
شوەیفات ناویان تۆمار کردووە. لەو ژمارەیەش پشکی شێری بەر شاری هەولێر کەوتووە، کە تێیدا زیاتر لە 500 قوتابی نوێ وەرگیراون و ئەمڕۆ یەکەم رۆژی وانەخوێندنیان بوو.

ژمارەی گشتیی قوتابییان ئێستا لە سەرجەم لقەکانی قوتابخانەی شوەیفات لە عێراق و هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 7000 قوتابی لە قۆناخی دایەنگەوە تاوەکو پۆلی 12 (ئامادەیی) سەرقاڵی خوێندنن، کە ساڵانە بەهۆی کوالێتیی خوێندنەکەیەوە روو لە زیادبوون دەکات.

 

 

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان