دیجیتاڵ
زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی سوپای سووریا لە بنکەیەکی سەربازی لە نزیک شاری حەلەب روویاندا و لانیکەم چوار کەس بریندار بوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 21-9-2026، ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە، تەقینەوەکان بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە بنکەیەکی سەربازی لە نزیک شارۆچکەی (عەیس) لە باشووری حەلەب روویانداوە و هۆکارەکەی نەزانراوە.
بریندارەکان بریتین لە هاووڵاتییەک بەهۆی بەرکەوتنی پارچەی تەقینەوە، دوو کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون بەهۆی دووکەڵەوە و کەسێکی دیکەش لە کاتی هەڵاتن لە شوێنیەکە بەی هاتووچۆ بریندار بووە.
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سووریا بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە و سێ خێزانیان لە شوێنی تەقینەوەکە دوورخستەوە. تیمەکان بەهۆی بەردەوامیی تەقینەوەکان لە دۆخی ئامادەبایی بەرزدا بوون.
سەرچاوە ناوخۆییەکانی سووریا باسیان لەوە کرد کە بەردەوامیی تەقینەوەی تەقەمەنییەکان و بڵاوبوونەوەی پارچە ئاسنەکان بووەتە هۆی ئەوەی تیمەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە نەتوانن لە کاتی خۆیدا بگەنە شوێنیەکە.
هێزە ئەمنییەکان دەوروبەری شوێنەکەیان گەمارۆ دا و چاوەڕوانی هێوربوونەوەی دۆخەکەیان کرد تاوەکو لێکۆڵینەوە لە زیانەکان و هۆکاری سەرەکییەکە دەستپێبکات.
هەرچەندە هۆکاری تەقینەوەکە بە فەرمی رانەگەیێندراوە، بەڵام راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کەەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی یانێکی نەخوازراوەوە بووە لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ تەقەمەنییەکاندا.
رۆژی هەینیش لە پارێزگای دێرەزوور تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازی بووە هۆی کوژرانی 11 سەرباز،هەروەها لە سەرەتای ئەم مانگەشدا، تەقینەوەیەکی دیکە لە کۆگایەکی چەک لە باکووری رۆژئاوای سووریا روویدا کە تێیدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا.




