بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران لەبارەی هێرشی نوێی ئەمریکا هۆشداری دەدات

گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران لەبارەی هێرشی نوێی ئەمریکا هۆشداری دەدات

دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران هۆشداری دەدات کە بەهۆی تێکچوونی دۆخی واشنتن لە ناوچەکەدا، ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی لە ئارادایە و رایدەگەیێنێت: "لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەک، زیانی گەورەتر بەر ئەمریکییەکان دەکەوێت." ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی ئەیلوولی 2026، محەممەد ئەکرەمی‌نیا، گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیای وڵاتەکەی، باسی لە ئەگەری هێرشی سەربازیی نوێی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کرد و رایگەیاند: "سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو شێوازێک بۆ شەڕ لەگەڵ دووژمن ئامادەیە."

گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران ئاماژەی بە چەند گەڕێکی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا کرد و روونیکردەوە، "دووژمن پێی وابوو بەو گورزانەی کە بەر حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان کەوتوون، رووخانی بەشار ئەسەد لە سووریا و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی وڵات، بارودۆخەکە بۆ هێرشی سەر خاکی ئێران ئامادەیە، بەڵام ئەرتەش و سوپای پاسداران رووبەڕووی دووژمنی ئەمریکی-زایۆنی بوونەوە."

بە گوتەی ئەکرەمی‌نیا، "لە هێرشەکەی 28ی شوبات دا، وەڵامێکی بەهێزی دووژمنانمان دایەوە و هێزی ئاسمانیی ئێران لە 2ی ئاداری 2026دا چەند ئۆپەراسیۆنێکیان لە کوێت، قەتەر و کوردستانی عێراق ئەنجامدا."

هاوکات پێشتریش ئەبولفەزل شکارچی، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری دابووە ئەمریکا و رایگەیاندبوو، ئەگەر واشنتن دەستوەردان لە تەنگەی هورمزدا بکات، "زلەیەکی بەهێز دەخوات". 

شکارچی جەختی کردبووەوە کە ئەمریکا "هیچ رێگەیەکی رزگاربوونی نییە جگە لە چوونە دەرەوە لە رۆژئاوای ئاسیا"و ئامۆژگاری هێزە ئەمریکییەکانی کردبوو کە هەرچی زووتر ناوچەکە جێبهێڵن بۆ ئەوەی زیانی کەمتریان بەربکەوێت.

پێشتر واڵ ستریت جۆرناڵیش لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە و بەبێ ناوهێنانیان، راپۆرتی دابوو کە دۆناڵد ترەمپ چاوەڕوان دەکات هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا دوای هەڵبژاردنە نێوەندییەکانی ئەو وڵاتە دەستپێبکەنەوە.

سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان