بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

تێچووی ئەمریکا لە جەنگى ئێران 38 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

تێچووی ئەمریکا لە جەنگى ئێران 38 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

دیجیتاڵ

نووسینگەی بودجەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە راپۆرتێکی نوێدا دەڵێ، تێچووی جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە 38 ملیار دۆلار، پێشبینیش دەکرێ مانگانە بە بڕی سێ ملیار دۆلاری دیکە زیاد بکات. بەپێی راپۆرتە داراییەکەی نووسینگەکە کە خەرجییەکانی تاوەکو 1ـی ئاب هەژمار کردووە، بەردەوامیی جەنگەکە لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2027دا دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە ئەمریکا بە رێژەی 0.5%؛ هەروەها تێچووی جەنگەکە بووەتەهۆی دروستبوونی گوشارێکی زۆر لەسەر بودجەی گشتیی وڵاتەکە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە مانگی ئابدا قەرزەکانى ئەمریکا 40 تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاند.

راپۆرتەکە هۆشداری دەدات لەوەى بەشی شێری ئەو خەرجییە زۆرانە دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی خێرای تەقەمەنی و مووشەکی پێشکەوتوو لە جەنگەکەدا. نووسینگەی بودجە دەڵێ، ئەمریکا بۆ پڕکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی کۆگاکانی تەقەمەنی پێویستی بە پێنج ساڵ دەبێت. 

کەمبوونەوەی تەقەمەنییە گرنگەکان، بەتایبەتی مووشەکەکانی بەرگریی ئاسمانی و پێشکەوتوو، ترسی دروستکردووە لەوەی پێنتاگۆن نەتوانێت لە کاتی سەرهەڵدانی قەیرانێکی دیکەی سەربازیی گەورەدا وەڵامدانەوەی پێویستی هەبێت. پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا داوای تەرخانکردنی بودجەیەکی بەپەلەی کردووە بە بڕی نزیکەی 90 ملیار دۆلار بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانی چەک، هۆشداریشی داوە لەوەی "بەبێ ئەم پارەیە، رووبەڕووی کێشە و کورتھێنانی مەترسیدار دەبینەوە."

راپۆرتەکە دەڵێ، وەزارەتی جەنگ (پێنتاگۆن) ئامادە نەبووە لەم لێکۆڵینەوەیەدا هاوکاریی دەستەی وردبینیی دارایی کۆنگرێس بکات. لە هەمان کاتدا خەرجیی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەى هورمز، بۆردوومانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە راپۆرتەکەدا هەژمارنەکراوە، کە دەکرێ دەیان ملیار دۆلاری دیکە بخەنە سەر کۆی گشتیی تێچووەکە.

جەنگەکە لە 28-02-2026 بە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەستی پێکرد.

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان