بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

سەرۆکوەزیرانی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیێنینە 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا

سەرۆکوەزیرانی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیێنینە 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا

دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، عێراق لە قۆناخێکی نوێی وەرچەرخانی ئابووری و چاکسازیی بانکی دایە. دەشڵێت، "کار دەکەین بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە 4.5 ملیۆن بەرمیلەوە بگەیێنینە 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا."

بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی لە پەراوێزی بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد لەگەڵ نوێنەرانی بانک و دامەزراوە داراییە ئەمریکییەکان و شارەزایانی ئابووری.

زەیدی لە گوتارەکەیدا رایگەیاند: "لاوازیی سیستمی بانکیی عێراق لە ساڵانی رابردوودا پەیوەندیی بەوەوە هەبووە کە کراوە نەبووە بەرامبەر سیستمی بانکیی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی بانکە ئەمریکییەکان. داواشی لێکردن بەشداری لە بنیاتنانی داهاتووی ئابووریی عێراق بکەن و گوتی: "هاتنی بانکە ئەمریکییەکان بۆ ناو بازاڕی عێراق وەرچەرخانێکی گەورە دەبێت لە پەرەپێدانی کەرتی بانکی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سیستمی دارایی جیهان."

سەبارەت بە کەرتی نەوت، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: "عێراق ئێستا رۆژانە نزیکەی 4.5 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، بەڵام سیاسەتی حکومەت ئەوەیە بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزی بکاتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی دیدگایەک بۆ زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات و گەشەپێدانی ئابووری."

عەلی زەیدی راشیگەیاند، حکومەتەکەی کار دەکات بۆ رەخساندنی ژینگەیەکی لەباری وەبەرهێنان و ئاسانکاریی تەواو بۆ بانک و کۆمپانیا بیانییەکان دابین دەکات. هەروەها دڵنیایی دا کە رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕۆن و شەفافییەت لە کارەکاندا زیاتر دەکرێن.

عێراق یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لە جیهاندا و داهاتی وڵاتەکە زیاتر لە 90% پشت بە نەوت دەبەستێت. 

سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان