بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

هێزەکانی عێراق و کوێت دەستیان بەسەر 700 هەزار حەبی هۆشبەردا گرت

هێزەکانی عێراق و کوێت دەستیان بەسەر 700 هەزار حەبی هۆشبەردا گرت
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مادەی هۆشبەری عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیاییی راگەیاند، بە هەوڵێکی هەواڵگریی نێودەوڵەتی، هێزەکانی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە ئەنبار، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر لە کوێت، ئۆپەراسیۆنێکیان لەنێو خاکی ئەو وڵاتەدا کرد و لە ئەنجامدا هەوڵێک بۆ بەقاچاخبردنی 700 هەزار حەبی هۆشبەری جۆری (کاپتاگۆن) پوچەڵکرایەوە و دوو تۆمەتبار دەستگیرکران، کە یەکێکیان هاووڵاتیی عێراقە و ئەوی دیکەیان بە نایاسایی لە کوێت نیشتەجێ بووە.
سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان