بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

عێراق و تورکیا لەسەر رەشنووسی رێککەوتنی گواستنەوە رێککەوتن

عێراق و تورکیا لەسەر رەشنووسی رێککەوتنی گواستنەوە رێککەوتن

دیجیتاڵ

عێراق و تورکیا لەسەر رەشنووسی کۆتایی رێککەوتنی ژێرخانی گواستنەوە رێککەوتن، بۆ ئەوەی دواتر واژۆی کۆتایی لەسەر بکرێت. حوسێن کەربەلایی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیاییی راگەیاند: هەردوو لایەنی عێراق و تورکیا لەسەر رەشنووسی رێککەوتنی چوارچێوەی پەرەپێدانی ژێرخانی کەرتى گواستنەوە رێککەوتن بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و ببێتە رێککەوتنی کۆتایی.

رێککەوتن لەسەر ئەو رەشنووسە لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی گواستنەوەی هەردوولا بووە لە 16ى ئەیلوول و لە تورکیا واژۆ کراوە.

حوسێن کەربەلایی رایگەیاند ئەو رێککەوتنە پەیوەندیدارە بە رێگەی گەشەپێدان و ئەو رۆڵەی تورکیا دەیبینێت لە ژێرخانی گواستنەوەی وشکانی و هێڵی ئاسنین لە ناو عێراق، ئەوە جگە لەوەی بەشێکی پەیوەندیدارە بەو دەروازە نوێیەی پێشابوور کە رێگەی ئاسنینی پڕۆژەى رێگەى گەشەپێدانى پێدا تێپەڕ دەبێت بۆ ناو خاکى تورکیا.

ئامادەکردنی ئەو رەشنووسە بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی لێکتێگەیشتنێکى نێوان عێراق و تورکیایە، کە لە مانگی تەمووزی رابردوو لەنێوان هەردوولا واژۆ کرا، وەک بەشێک لە ئەجێندای سەردانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تورکیا.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لەدوای رێککەوتن لەسەر رەشنووسەکە، ئەو رێککەوتنە واژۆ دەکرێت و دەچێتە پەرلەمانی هەردوولا بۆ پەسندکردنى، بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەو رەشنووسەدا جێبەجێکردنی چەند بەشێکی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان تێدایە، کە بڕیارە لە بەندەری فاو دەستپێبکات و بچێتە باکووری کوردستان و تورکیا  و ساڵی 2050 تەواو ببێت.

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان