بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كاربه‌ڕێكه‌رى نوێى باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق کرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كاربه‌ڕێكه‌رى نوێى باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق کرد

دیجیتاڵ

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئەیلوولی 2026، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ كاربه‌ڕێكه‌رى نوێى باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق کرد،له‌ ديداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییەکانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، دۆخی ناوخۆی عێراق و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ كران.

 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی لە ستیڤن فه‌یگن، كاربه‌ڕێكه‌رى نوێى كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکە نوێیەکەی،هەروەها هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئامادەییی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتيوانى و سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات کردەوە.   بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌ ديداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییەکانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، په‌ره‌پێدانی هاریكاریی هاوبه‌ش له‌ بوارە جیاوازەکاندا، دۆخی ناوخۆی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و گرنگیی چارەسەرکردنی كێشه‌کان له‌ ڕێگەی دیالۆگەوە، تاوتوێ كراون.

هاوکات ستیڤن فەیگن پێزانینی بۆ رۆڵی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە دەربڕیوە، جەختی لەسەر گرنگیی سەقامگیری و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا کردووەتەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پشتگیریی حکومەتی عێراق و پرۆسەی قۆرخکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت  کردووەتەوە، دۆخى ناوخۆ و گرنگيى ته‌بايى و كۆده‌نگى له‌ هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوون.

.

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان