بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق: گۆڕانکاریی نرخی سووتەمەنی هاووڵاتییان ناگرێتەوە

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق: گۆڕانکاریی نرخی سووتەمەنی هاووڵاتییان ناگرێتەوە

دیجیتاڵ

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق روونکردنەوە لەبارەی نرخی سووتەمەنی دەدا و دەڵێ، نرخەکان بۆ هاووڵاتییان وەک خۆیان دەمێننەوە و گۆڕانکارییەکان تەنیا بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت و کەرتەکانی دیکەن.

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق، رۆژی هەینی(11ـی ئەیلوولی 2026)، رایگەیاند:"ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەبارەی گۆڕانی نرخی بەرهەمە نەوتییەکان بڵاوبوونەتەوە، هاووڵاتییان ناگرێتەوە ".

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق راشیگەیاندووە، ئەو نرخە نوێیانەی باس دەکرێن تەنیا تایبەتن بە فەرمانگە و دامەزراوەکانی دەوڵەت و کەرتەکانی دیکە. 

هەروەها ئەو بەرهەمە نەوتییانەی بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێن، بە هەمان نرخی پاڵپشتیکراوی پێشوو دەبن کە لای هەمووان ناسراوە و هیچ زیادبوونێک نایانگرێتەوە.

حکومەتی عێراق ساڵانە بڕێکی زۆر پارە بۆ پاڵپشتیکردنی نرخی سووتەمەنی (بەنزین، نەوتی سپی و گازوایل) تەرخان دەکات تاوەکو بە نرخێکی کەمتر لە تێچووی راستەقینەی خۆی بگاتە دەست هاووڵاتییان. 

نرخی بەنزینی پاڵپشتیکراو  بۆ هەر لیترێک:  نۆرمال: 450 دینار موحەسەن: 850 دینار سوپەر: 1250 دینار

نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان: 150 دینار بۆ هەر لیترێک

زەیتی گاز(دیزل) بۆ هاووڵاتییان: 400 دینار بۆ هەر لیترێک

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان