وەبەرهێنانی گەرمیان روونکردنەوە لەبارەی کێشەی ئاوەڕۆ و قوتابخانە لە (بان سیتی) دەدات

شەوی رابردوو ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی بان سیتی لە شاری کەلار، بەهۆی تەواونەکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و نەبوونی یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ و قوتابخانە، گردبوونەوە. لە کاتێکدا دانیشتووانی پڕۆژەکە داوا دەکەن وەرگرتنی قیستی یەکەکان رابگیرێت تاوەکو ئەو کاتەی کۆمپانیا سەرجەم بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیانیش رایدەگەیێنێت، چارەسەرکردنی کێشەی ئاوەڕۆ دەستیپێکردووە و دیزاینی دروستکردنی قوتابخانەکەش پێشکێشکراون.



