بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

گوتەبێژی پارێزەرانی لالەزار: ئەمڕۆ لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دادگەیی دەکرێن

گوتەبێژی پارێزەرانی لالەزار: ئەمڕۆ لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دادگەیی دەکرێن

دیجیتاڵ

ئەمڕۆ بۆ سێیەم پێنجشەممە لەسەر دەستگیرکراوانی لالەزار دەبرێنە دادگەی تاوانەکانی سلێمانی، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانیان دەڵێت، لە 12 کەس ئەمڕۆ سێ کەس ماون گوتەیان لێوەربگیرێت کە یەکێکیان لاهوور شێخ جەنگییە. دانا تەقیەدین، گوتەبێژی پارێزەرانی دۆسیەی لالەزار، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-09-2026 بە تۆڕی میدیاییی گوت: "پێش کاژێر 10:00ی بەیانی دانیشتنی دادگە دەست پێدەکات، ئەمڕۆ گوتە لە لاهووری شێخ جەنگی، پۆڵادی برای و رێبوار حامید حاجی خالی وەردەگیرێت".

گوتەبێژی تیمی پارێزەران ئاماژەی بەوە کرد، لە 12 تۆمەتباری دۆسیەی لالەزار کە بە مادەی 56 دادگەیی دەکرێن، لە دوو دانیشتنی پێشوودا گوتە لە نۆ کەسیان وەرگیراوە و ئەمڕۆ تەنیا سێ کەسیان ماون.

پێنجشەممەی رابردوو 10ی ئەیلوول، دانیشتنێکی دیکەی دەستگیرکراوانی دۆسیەی لالەزار لە دادگەی تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو و گوتە لە چەند کەسێکیان وەرگیرا و دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ 17ی ئەیلوول دواخرا.

لەبارەی بڕیاری دادگەوە لەو دۆسیەیەی دەستگیرکراوانی لالەزار، دانا تەقیەدین دەڵێت: "ئەمڕۆ هیچ بڕیارێک نادرێت، چونکە دادوەر کاتی دەوێت بۆ بڕیاردان لەبارەی دۆسیەکە و تاوتوێکردنی گوتەی تۆمەتباران".

دانیشتنی ئەمڕۆی دادگەی سلێمانی دەبێتە شەشەم دانیشتنی دادگەییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی؛ یەکەم جار 12ی کانوونی دووەمی 2026 و دوایین جاریش 10ی ئەیلوول بوو. لە پێنج جاری چوونی بۆ دادگە، دوو جار لاهوور شێخ جەنگی دادگەیی کراوە و گوتەی لێوەرگیراوە.

27ی ئابی 2025 و دوای پێنج رۆژ لەەکانی لالەزار، ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆ و دانپێدانانی کۆمەڵێک کەسی بڵاوکردەوە؛ گوایە بە هاوکاریی لاهوور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی، ویستوویانە لە رێگەی چەکی جیاوازەوە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکەنە ئامانج. بەگوێرەی پارێزەرانی دۆسیەکە، دادگەییکردنەکەی ئەمڕۆ تایبەت بووە بەو تۆمەتە.

سەبارەت بەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵیان، دانا تەقیەدین دەڵێت، "بە مادەی 56 لە یاسای سزادانی عێراقی و مادەی 406ی تایبەت بە کوشتن تۆمەتبار کراون."

لە مادەی 56دا هاتووە: 1- هەر ئەندامێکی رێککەوتنی تاوانکاری سزا دەدرێت، تەنانەت ئەگەر دەستیشی نەکردبێت بە کردنی ئەو تاوانەی رێککەوتنی لەسەر کراوە، بە بەندکردن (سجن) بۆ ماوەیەک کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت ئەگەر ئەو تاوانەی رێککەوتنی لەسەر کراوە لە جۆری "تاوان"(جنایە) بێت. بە حەپسکردن (حبس) بۆ ماوەیەک کە لە دوو ساڵ زیاتر نەبێت یان بە پێبژاردن (غەرامە) کە لە 200 هەزار دینارەوە دەست پێدەکات و یەک ملیۆن دینار تێپەڕ ناکات، ئەگەر تاوانەکە لە جۆری "کەتن"(جنحە) بێت.

2- ئەگەر مەبەست لە رێککەوتنەکە ئەنجامدانی تاوانێکی دیاریکراو بێت و سزاکەی سووکتر بێت لەوەی لە بڕگەی پێشوودا هاتووە، ئەوا سزایەک نایەتە کایەوە کە لە چوارەکی (1/4) ئەوپەڕی سزای دیاریکراو بۆ ئەو تاوانە تووندتر بێت.

لە 22ی ئابی 2025دا، دوای رازی نەبوونی لاهوور شێخ جەنگی بەوەی خۆی رادەست بکات، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هێرشیان کردە سەر هۆتێلی لالەزار. دوای سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە، لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵادی برای و ئەندامانی هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی دەستگیر کران.

لە پێکدادانەکەی 22ی ئابی 2025دا، ئەوەی بە فەرمی راگەیێندرا گیانلەدەستدانی پێنج کەس و برینداربوونی زیاتر لە 20 کەسی دیکە بوو.

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان