بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

لە هەولێر و دهۆک کێشەی کەمی کارەبا هەیە؛ لە سلێمانی و هەڵەبجەش موەلیدەکان کاریان نەکردووە

لە هەولێر و دهۆک کێشەی کەمی کارەبا هەیە؛ لە سلێمانی و هەڵەبجەش موەلیدەکان کاریان نەکردووە

دیجیتاڵ

کاژێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی لە هەولێر و دهۆک کەمبوونەتەوە. ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەڵێ، لە سەنتەری شار 10 کاژێر کارەبا دەدەن.

خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیاییی گوت: "رۆژانە لە سەنتەری شاری هەولێر 10 بۆ 12 کاژێر موەلیدەکان کاردەکەن و کارەبا دەدەنە هاوبەشان".

سەبارەت بە گەڕەکەکانی دەرەوەی شار، خۆران خۆرانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، مانگی رابردوو لەو گەڕەکانە زیاتر لە سەنتەری شار کارەبا بڕاوە و نزیکەی 10 بۆ 14 کاژێر موەلیدە ئەهلییەکان کارەبایان داوەتە هاونیشتمانییان.

ئەنجومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر داوا لە وەزارەتی کارەبا دەکات خشتەیەکی دیاریکراو بۆ موەلیدە ئەهلییەکان دیاری بکات، بەو پێیەی گەڕەک هەیە تەنیا یەک کاژێر کارەبای نیشتمانی دەبڕێ؛ بەشێک لە گەڕەکەکانیش رۆژانە دە کاژێر کارەبایان دەبڕێ.

پێشتر هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای دهۆک، بە تۆڕی میدیاییی گوتبوو: "مانگی رابردوو رۆژانە یەک کاژێر کارەبای موەلیدە دەدرایە هاونیشتمانییانی شارەکە بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و رۆژ هەیە موەلیدە ئەهلییەکان 10 کاژێر کار دەکات".

ئەم مانگە موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە کاریان نەکردووە. 

دۆخی کارەبا لە سلێمانی و هەڵەبجە ئاساییە. عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بەی گوت: "ئەم مانگە تەنانەت یەک کاژێریش موەلیدەکانی سلێمانی کاریان نەکردووە و 24 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەبووە".

سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان روونی کردەوە، نێوەڕاستی مانگی رابردوو تەنیا 40 خولەک کێشە لە چەند فیدەرێکی کارەبادا هەبووە و موەلیدەکان خراوەتە کار، جگە لەوە کار بە موەلیدە ئەهلییەکان نەکراوە.

بەگوتەی هاونیشتیمانیانی پارێزگای هەڵەبجەش، دۆخی کارەبا لە پارێزگاکە ئاساییە و مانگی رابردوو پڕۆژەی رووناکی کارەبای 24 کاژێری دابینکردووە و موەلیدەکان کاریان نەکردووە.

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان