بەرپرسێکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری: رۆژانە رووبەڕووی دەیان هێرشی ئەلیکترۆنی دەبینەوە

فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بۆتێکی تێلەگرام کە زانیاریی کەسیی هاونیشتمانییان ئاشکرا دەکات، روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیێنێت؛ ئەو داتایانەی بڵاوبوونەتەوە نوێ نین و لە سیستمە کۆنەکانەوە دزەیان کردووە؛ هاوکات هۆشداریش دەداتە مووچەخۆران و هاونیشتمانییان کە بە هیچ جۆرێک لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە زانیاریی سەر کارت و هەژمارە بانکییەکانیان نەدەنە هیچ کەس و لایەنێک.



