بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

کەسوکاری گەنجە کوژراوەکەی پردێ سکاڵایان تۆمار کرد؛ گەنجێکی دیکە بێسەرشوێنە

کەسوکاری گەنجە کوژراوەکەی پردێ سکاڵایان تۆمار کرد؛ گەنجێکی دیکە بێسەرشوێنە

دیجیتاڵ

دوایی تەقەکردن لە شارۆچکەی پردێ کە تێیدا گەنجێک گیانی لەدەستدا، کەسوکاری گەنجە کوژراوەکە سکاڵای یاساییان لەسەر ئەو هێزە ئەمنییە تۆمار کرد کە ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە.  هاوکات، کوڕی خاوەنی کۆگاکەش کە تەمەنی 17 ساڵە، بێسەرشوێنە و چارەنووسی نادیارە.

رۆژێک دوای رووبەڕووبوونەوەکە، شوێنەواری فیشەک و پێکدادانەکان بەسەر کۆگاکەوە دیارە. ئەنەس نەوزاد،  هاوڕێی موراد کە لەەکەدا گیانی لەدەستدا و خۆی شایەتحاڵ بووە، باس لە چرکە ساتیەکە دەکات و دەڵێت: "لەناکاو بینیم هەمەرەکان هاتنە خوارەوە، سەربازەکان لەگەڵ من هاتنە ژوورەوە، هاواریان کرد و چەکیان لێ راکێشاین و گوتیان چۆک دادەن. دواتر بووە شەڕە تەقە، منیش خۆم شاردەوە و بینیم ئەو کوڕە خوێنی لێ دەڕۆیشت و کەف لە دەمی دەهات."

کەسوکاری موراد، لە کاتێکدا خەریکی پرسەکەی بوون، سکاڵای یاساییان تۆمار کرد. زانا ئەنوەر، باوکی موراد، دەپرسێت:  "چۆن دەبێت هێزێکی گەورە بە چەکی بیکەیسی و دۆشکەوە تەقە لە خەڵک بکات؟"

خاڵەکانی مورادیش داوایان کرد "بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکە پڕ بکرێتەوە."

لەلایەکی دیکەوە، محەممەدی کوڕی خاوەن کۆگاکە کە تەمەنی 17 ساڵە، لەدوایەکەوە بێسەرشوێنە. سوعاد عەلی،  نەنکی محەممەد، بە پەرۆشەوە دەڵێت: "جزدانێکی خوێناوییان داوەتە دەست باوکی، بەڵام نە تەرمی دیارە تاوەکو بڵێین کوژراوە و نە پێمان دەڵێن لە کوێیە. کوڕەکەمان دیار نییە."

بەپێی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە بۆ سەر ئامانجێک ئەنجامدراوە کە ماوەیەک بووە لە نزیک پردێ خۆیان حەشارداوە و چاودێریی جموجۆڵەکانیان کراوە.

سەرچاوە: krd24.net — لە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان