دیجیتاڵ
سایلۆی هەولێر دەڵێ، رۆژی یەکشەممە دابەشکردنی بڕێکی دیکە لە پارەی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات. سایلۆکانی سلێمانی و هەڵەبجەش دەڵێن، چاوەرێی وەرگرتنی پارەکەن.
ئەمرۆ هەینی 25 ئەیلوول، میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بەی گوت: "بڕی 24 ملیار و 815 ملیۆن دینار وەک دوایین گوژمەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر بۆ ساڵی 2025 ئامادەیە و رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکەین".
میران بەختیار ئاماژەی بەوە کرد: "سەرجەم ئامادەکارییەکان کۆتاییان هاتووە. رۆژی یەکشەممە چەکی پارە دەدەینە جووتیاران و دەتوانن بچنە بانکی TBI بۆ وەرگرتنی پارەکەیان".
پشکی پارێزگاکان لە گوژمەی هەشتەمی پارەی گەنم بەم شێوەیە دەبێت: سلێمانی و هەڵەبجە: 29 ملیار و 93 ملیۆن و 449 هەزار دینار هەولێر: 24 ملیار و 815 ملیۆن و 610 هەزار دینار دهۆک: 22 ملیار و 385 ملیۆن و 125 هەزار دینار
هاکات ئەمڕۆ هەینی 25 ئەیلوول، نەسرین ئەحمەد، بەرێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بەی گوت: "هێشتا پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی و هەڵەبجەمان بە دەست نەگەیشتووە. چاوەڕێین رۆژی یەکشەممە لە هەولێرەوە پارەکەمان بۆ خەرج بکرێ".
سەبارەت بە وادەی دابەشکردنەکەی، نەسرین ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ وەرگرتنی پارەکە رێکارەکان دەستپێدەکەن و پێشبینیی دەکەن دابەشکردنەکەی بکەوێتە رۆژی چوارشەممە.
جووتیارانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک شایستەکانیان لە رێگەی هەژمارێکی بانکییەوە لە بانکی TBIوەردەگرن. نەسرین ئەحمەد روونیکردەوە، جووتیاران لە سنووری ئەو دوو پارێزگایە چەکی بانکییان پێدەدرێ و لە بانکی بابان لە سلێمانی بە کاش پارەکەیان وەردەگرن.




