بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

دانیشتنی دادگەی کارگێڕی دژ بە قەزاکردنی گوڵاڵە دواخرا

دانیشتنی دادگەی کارگێڕی دژ بە قەزاکردنی گوڵاڵە دواخرا

دیجیتاڵ

دادگەی کارگێڕیی عێراق دانیشتنەکانی لەبارەی سکاڵای دژ بە قەزاکردنی گوڵاڵە بۆ مانگی داهاتوو دواخست، پارێزەری دۆسیەکە دەڵێت: "کەموکوڕی لە رێکار و زانیارییەکان هەبووە".

دانیشتنی دادگەی کارگێڕیی عێراق لە بەغدا لەبارەی ئەو دۆسیەیە رۆژی چوارشەممە 23ی ئەیلوول کرا.

پێنجشەممە 24ی ئەیلوولی 2026، ئەحمەد عیماد سەعدی، پارێزەری دۆسیەکە بە تۆڕی میدیاییی راگەیاند: دادگەی کارگێڕی بڕیاری دا دانیشتنەکە بۆ 14ی تشرینی یەکەم دوابخات.

19ی شوباتی ئەم ساڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەقەزاکردنی ناحیەی گوڵاڵەى پەسند کرد، لەکاتێکدا ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە ساڵی 2024 ئەو بڕیارەی دەرکردبوو و ناحیەکەیان لە قەزای خانەقین جیا کردبووەوە، ئەو سکاڵایە لەدژی جیاکردنەوەی ناحیەکە لە خانەقین و بە قەزاکردنیەتی.

ئەحمەد عیماد سەعدی گوتى: "کەموکوڕی لە زانیاری و رێکارەکان هەبووە و دادگە ئاگادارینامەی دیکەی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە و وەزارەتی پلاندانان ناردووە و چاوەڕێ دەکەین لە دانیشتنی داهاتوو وادەی دوایین کۆبوونەوە بۆ بڕیاردان دیاری بکرێت."

سکاڵاکە لەدژی وەزارەتی پلاندانان و ئەنجوومەنی پارێزگا تۆمارکراوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بە قەزاکردنی گوڵاڵە کراوە، بەوپێیەی ئەو ناحیە بەشێکە لە مادەی 140 و نابێت دەستکاری سنووری کارگێڕیی بکرێت.

یەکەم دانیشتنی سکاڵاکە لە 24ـی ئایاری ئەمساڵ کرا و دواخرا بۆ 13ـی ئاب بۆ بڕیاردان، بەڵام دواتر جارێکی دیکە دواخرایەوە بۆ 23ـی ئەیلوول.

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان