بازی بکە بۆ ناوەڕۆک
krd24.netkrd24.net

دەزگەی روانگە قوتابخانەی 'قەرە ئۆغڵان و باخچەی ساوایانی خونچە گوڵ'ی لە کفری نۆژەنکردەوە

دەزگەی روانگە قوتابخانەی 'قەرە ئۆغڵان و باخچەی ساوایانی خونچە گوڵ'ی لە کفری نۆژەنکردەوە

دیجیتاڵ

دوای ساڵانێک لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی پەروەردەیی بەهۆی کەموکوڕتییە ژینگەییەکانەوە، پرۆژەی ئاواکردنەوەی قوتابخانەی قەرە ئۆغڵان و نۆژەنکردنەوەی باخچەی منداڵانی خونچە گوڵ لە قەزای کفری کۆتایی هات و رادەستی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کرا. ئەم پڕۆژەیە، کە پار ساڵ لەسەر راسپاردەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن دەزگەی روانگەوە دەستی پێکردبوو، دوای ساڵێک لە کارکردنی بەردەوام ئەمڕۆ 21ی ئەیلوول بە تەواوەتی کۆتایی هات و تەواوی پێداویستییە هاوچەرخەکانی بۆ دابینکرا.

حەسەن شێخ عەلائەدین، جێبەجێکاری دەزگای روانگە، سەبارەت بە پێداویستییەکانی پڕۆژەکە دەڵێت: «تەواوی پێداویستییەکانی ئەم قوتابخانەیە و کەلوپەلەکانی هەمووی بۆ سەرجەم پۆلەکان دابینکراوە. تاقیگە و هۆڵی کۆمپیوتەر و ئەوەی پێویست بێت بۆ ئەم قوتابخانەیە هەمووی دابینکراوە، بۆ باخچەی ساوایانەکەش بە هەمان شێوە هەموو شتێک دابینکراوە.»

قوتابخانەی قەرە ئۆغڵان کە وەک کۆنترین ناوەندی خوێندن بە زمانی تورکمانی لە ساڵی 1993 لە کفری دامەزراوە (ساڵێک دوای دەستپێکردنی خوێندنی کوردی لە عێراق بۆ یەکەمجار لە هەمان شار)، بەهۆی تێپەڕبوونی کاتەوە پێویستییەکی زۆری بە نۆژەنکردنەوە هەبوو.

ساهر عەلی، قایمقایمی قەزای کفری، لەبارەی گرنگیی ئەم هەنگاوەوە ئاماژەی بەوە کرد: «دوای ساڵێک دوو ساڵ لە پێکهێنانی حکومەت، ئەوکات مام جەلال بەو راستییەی زانی کە گوتی دەبێ قوتابخانە و باخچە و ئیزاعەیەک بۆ تورکمانەکان لە کفری هەبێت، ئەوە نامەیەکی ئاشتییە. روانگە کە هاتە کفری ئەو قوتابخانەی نۆژەنکردەوە بۆ برا تورکمانەکان، ئەوەش هەر پەیامێکە.» کاریگەری لەسەر پرۆسەی پەروەردە

بڕیارە بینا نوێیەکان و دابینکردنی پێداویستییە مۆدێرنەکان، کاراییەکی زۆریان لەسەر رەوتی خوێندن هەبێت. لەم بارەیەوە، حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری قوتابخانە، جەخت دەکاتەوە: «هەر شتێک نوێ بێت ئەوەندە لە پرۆسەی پەروەردە رەنگدەداتەوە، چی لە بیناکە چی لە کەلوپەلەکانی قوتابی و فێرکردن. ئەوە هاندانێکی زۆرباشە بۆ قوتابی و مامۆستاش، کەشێکی بۆ دەڕەخسێت تاوەکو زانستەکە وەبگرێت.»

هاوکات، سارا تالیب، بەڕێوەبەری باخچەی منداڵان، وتی: «دەستخۆشی لە دەزگای روانگە دەکەین، کە ئەو باخچەی ساوایانەیان نۆژەنکردەوە، بەڕاستی کەشێکی ئەرێنی بۆ خوێندکارانمان و منداڵەکانمان دروستدەکات.»

سەرچاوە: krd24.netلە ڕێگەی: رووداو

هەواڵە پەیوەندیدارەکان