دیجیتاڵ
سەدان جووتیاری قەزای پێنجوێن، رۆژی دووشەممە 16-09-2026، وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هاوردەکردنی تەماتە، رێگەی سەرەکیی پێنجوێن - باشماخیان بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخست و دەڵێن، هاوردەکردنی تەماتە لەکاتێکدا کە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمەکەیانە، رەنجی ئەمساڵیان بەفیڕۆ دەدات.
گردبوونەوەکە زیاتر لە 7 کاژێری خایاند. جووتیاران نیگەرانن لەوەی نەتوانن بەرهەمەکانیان ساخ بکەنەوە.
بەشدار جەبار، جووتیارێکی ناڕازییە و بەی گوت: "پێیان گوتووین کە تەماتە هاوردە کراوە. چەند کەسێکی کەم ئەو کارە دەکەن. ئێمە جگە لە هەرێمی کوردستان، دەتوانین تەماتە بۆ هەموو عێراق دابین بکەین."
زانا حەمەعەلی، جووتیارێکی دیکەیە و دەڵێت: "ئێمە داوای مافی خۆمان دەکەین. بەڵێنیان پێداوین و هیوادارین کێشەکەمان چارەسەر بکرێت."
دوای چەند کاژێرێک لە خۆپێشاندان، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک گەیشتە لای جووتیاران و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەی پێدان.
هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک بەی راگەیاند: "ئێمە پەیامی جووتیارانمان گەیاندووەتە لایەنی پەیوەندیدار. ئەوانیش بەڵێنیان پێداوین کە بە هەموو شێوەیەک هاوکار دەبن و داواکاریی جووتیاران بە رەوا دەزانن."
تەنیا لە یەک رۆژدا، لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی پێنجوێن زیاتر لە پێنج هەزار تۆن تەماتە بەرهەم دێت، بەڵام جووتیاران لە ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان نیگەرانن.




